دوو وڵاتی زلهێز بەیاننامەی لووتکەی کاری "زیرەکی دەستکرد"ـیان لە فەڕەنسا واژۆ نەکرد
- جیهان
- 12 شوبات

وێنەی سەرکردەی وڵاتانی بەشدار لە لوتکەی پاریس دەربارەی زیرەکی دەستکرد. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
هەریەکە لە ئەمریکا و بەریتانیا واژۆکردنی بەیاننامەی لووتکەی پاریس دەربارەی زیرەکی دەستکردیان ڕەتکردەوە.
وێنەگەورەکە: ڕۆژی دووشەممە، 2025-02-10، بۆ تاوتوێکردنی داهاتووی زیرەکی دەستکرد لە جیهان لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا کۆبوونەوەیەک بە بەشداری سەرکردەکانی جیهان و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا تەکنەلۆژییەکان و پسپۆڕانی بواری زیرەکی دەستکرد بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەڕێوەچوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند: فەڕەنسا یەکێکە لە نزیکترین هاوبەشەکانی بەریتانیا لە بواری زیرەکی دەستکرد دا، بەڵام حکومەتی بەریتانیا تەنیا کاتێک بەشداری دەستپێشخەرییە نێودەوڵەتییەکان دەکات کە لە بەرژەوەندی نیشتمانی وڵاتدا بێت، هەروەها وتی بەریتانیا بەشداری لە "هاوپەیمانی هۆشیاری زیرەک" کردووە کە لە کۆبوونەوەکەدا پێکهێنرا و پشتگیری لە بەیاننامەیەکی تایبەت بە ئاسایشی ئەلیکترۆنی کردووە، بەڵام بەیاننامەکەمان واژۆ نەکردووە بە بێ روونکردنەوە تەنها ڕایگەیاند، لە بەرژەوەندی وڵاتەکەم واژۆی ناکەین.
لەلایەکی دیکەوە: جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا لە وتارێکیدا لە لووتکەی جیهانیی زیرەکی دەستکرد هۆشداری دا لە مەترسییەکانی کارکردن لەگەڵ ڕژێمە دیکتاتۆرەکان و گوتی "کارکردن لەگەڵ ئەم جۆرە ڕژێمانە هەرگیز لە داهاتوو سوودی نابێت . هەندێک لە ئێمە لەم هۆڵەدا فێربووین کە کارکردن لەگەڵیان واتە بەستنەوەی نەتەوەکەمان بە دەسەڵاتدارێکی دیکتاتۆرەوە کە دەیەوێت دزەبکات و دەست بەسەر ژێرخانی هەواڵگریدا بگرێت." هەروەها ڤانس گوتی "ئەگەر پارە بۆ بەرهەمێک نەدەیت، ئەوا خۆت بەرهەمەکەیت".
زانیاری زیاتر: لووتکەی پەرەپێدانی بەردەوام و گشتگیری زیرەکی دەستکرد لە پاریس بە ئامانجی دۆزینەوەی ڕێبازێکی هەماهەنگی بۆ پەرەپێدان و ڕێکخستنی تەکنەلۆژیایە، لەم کۆبوونەوەیەدا چەند بابەتێکی وەک کاریگەریی زیرەکی دەستکرد لەسەر کۆمەڵگا و ژینگە و ڕێوشوێنی پێویست بۆ سوود وەرگرتن لە سوودەکانی زیرەکی دەستکرد و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تاوتوێ کرا، 60 وڵات لەوانە چین و هیندستان و ژاپۆن و ئوسترالیا و کەنەدا بەیاننامەکەیان واژۆ کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کەنەدا سەپاندنی باجی زیادە لەسەر ئەمریکا لادەبات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان بۆ ترەمپ: هەر هەڵەیەک دەتەوێت، بیکە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێكی كورد لە هەرێمی كوردستانەوە بەپێ دەچێتە حەج
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێكی شەقامی 120 مەتریی هەولێر دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سوودانی نووسراو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جووتیارانی کەرکووک دەردەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای باسکردنی لە ئاڤا چیرۆکە ناخهەژێنەکەی خورماتوو کۆتاییهات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئوتۆمبێلێک لە کۆمپانیای ئیلۆن مەسک دەکڕێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵقەی یەکەمی پڕۆگرامی ئەملا و ئەولا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنوور لە سنووری سلێمانی 21 كۆچبەری نایاسایی دەستگیر دەكات
10 ئازار
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کەنەدا سەپاندنی باجی زیادە لەسەر ئەمریکا لادەبات
- جیهان
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئوتۆمبێلێک لە کۆمپانیای ئیلۆن مەسک دەکڕێت
- جیهان
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ویتکۆف: زێلێنسکی داوای لێبوردنی لە ترەمپ کرد