ڕووسیا هێرشێکی فراوان بۆ سەر کیێڤ ئەنجام دەدات

شەیری بکە لە:
ڕووسیا هێرشێکی فراوان بۆ سەر کیێڤ ئەنجام دەدات

دیمەنی دوای هێرشەکەی ڕووسیا. وێنە - AFP

ئاڤا نیوز

ڕووسیا هێرشێکی فراوانی بۆ سەر کیێڤ ئەنجامدا و سەرۆکی ئۆکرایناش دەڵێت ڕووسیا نیازی ئاشتیی نییە.

وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025-02-12، ڕووسیا هێرشێکی فراوانی بە 123 درۆن و 71 موشەکی دوورهاوێژ بۆ سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا ئەنجامدا و سوپای ئۆکراینا بەرپەرچدانەوەی هێرشەکەی بە خستنەخوارەوەی 71 درۆن و 6 موشەک ڕاگەیاند.

بڵاوکراوەی فەرمی: ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: ڤلادیمێر پووتین هیچ زەمینەسازی بۆ ئاشتی ناکات و گەر فشارێکی نێودەوڵەتی لە دژی ڕووسیا بە کار نەهێنرێت، لە کووشتنی هاوڵاتیانی ئۆکرانیا و وێرانکردنی شارەکان بەردەوام دەبێت.

زانیاری زیاتر: بە پێی بڵاوکراوەکەی سەرۆکی ئۆکراینا لە ئەنجامی هێرشەکەی ڕووسیا کەسێک گیانی لە دەستداوە و 4 کەسی دیکەش بریندار بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: