چین : غەززە هی فەڵەستینییەکانە

شەیری بکە لە:
چین : غەززە هی فەڵەستینییەکانە

دیمەنی ئاوارەبوونی غەززە لە دوای جەنگ. وێنە - AFP

ئاڤا نیوز

حکومەتی چین هەڵوێستی خۆی سەبارەت بە کەرتی غەززە دووپاتکردەوە و  ڕایگەیاند، غەززە هی فەڵەستینییەکانە.

وێنەگەورەکە: دوای کۆبوونەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ شای ئوردن ڕایگەیاند، سوورە لەسەر ناردنی هاووڵاتییانی کەرتی غەززە بۆ میسر و ئوردن و بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە لەلایەن ئەمریکاوە، ئەمەش کاردانەوەی جیای وڵاتانی جیهانی لێکەوتەوە.

لێدوانی فەرمی: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە وەڵامی لێدوانەکانی ترەمپ ڕایگەیاند: غەززە هی فەڵەستینییەکانە و بەشێکی دانەبڕاوە لە خاکی فەڵەستین، چین دژی ئاوارەبوونی زۆرەملێی خەڵکی غەززەیە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی چین بەردەوامە لە هاوکاریکردنی هاووڵاتیانی کەرتی غەززە و لە ماوەی ڕابردووشدا چەندین جار داکۆکی لە مافی فەڵەستینییەکان کردووە، داوادەکات دان بنرێت بە دەوڵەتی فەڵەستین.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: