ترەمپ داوای گەڕاندنەوەی پارەکانی ئەمریکا لە ئۆکراینا دەکات

شەیری بکە لە:
ترەمپ داوای گەڕاندنەوەی پارەکانی ئەمریکا لە ئۆکراینا دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە AFP

ئاڤا نیوز

دۆناڵد ترەمپ داوا دەکات ئۆکراینا پارەکانی ئەمریکا بگەڕێنێتەوە کە بۆ جەنگی دژ بە ڕووسیا پێیاندراوە و دەڵێت نامانەوێت گەمژە دەرکەوین.

وێنە گەورەکە: بە درێژایی ماوەی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا،  ئیدارەی پێشووی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی بایدن زۆرترین هاوکاری پێشکەش بە کیێڤ کردووە و ئێستا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای گەڕاندنەوەی پارەکانی وڵاتەکەی دەکات.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند: لە بەرامبەر پارەکانی ئەمریکا داوای خاکێکی ناوازەم کردووە لە ئۆکراینا کە بەهاکەی بە 500 ملیار دۆلار دەخەمڵێنرێت و کیێڤ ئامادەیی بۆ جێبەجێکردنی داواکە دەربڕیووە.

زانیاری زیاتر: لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا لە ساڵی 2022، ئەمریکا جگە لە چەک و پێداویستیە سەربازییەکان، بڕی 113.4 ملیار دۆلار هاوکاری پێشکەش بە ئۆکراینا کردووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: