ترەمپ هەڕەشەی ڕاگرتنی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ میسر و ئوردن دەکات

شەیری بکە لە:
ترەمپ هەڕەشەی ڕاگرتنی هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ میسر و ئوردن دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز


سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەڕەشەی ڕاگرتنی هاوکارییەکانی ئەمریکای بۆ هەریەکە لە وڵاتانی میسر و ئوردن دەکات، لە ئەگەری رەتکردنەوەی  پێشنیازەکەی سەبارەت بە کەرتی غەززە.

 

وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس پێشنیازی کرد کە هاووڵاتیانی فەڵەستین بۆ میسر و ئوردن بگوازرێنە و کەرتی غەززە لەلایەن ئەمریکاوە کۆنتڕۆڵ بکرێت بەڵام هەر زوو وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژئاوا ئەم پێشنیازەی ترەمپیان ڕەتکردەوە. 

 

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هاوکارییەکانی میسر و ئوردن دەبڕێت، ئەگەر هاتوو پێشنیازەکەی سەبارەت بە کۆچپێکردنی هاووڵاتییانی فەڵەستین بۆ وڵاتەکەیان ڕەتبکەنەوە.

 

قووڵتر: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و هاوتا ئەمریکییەکەی لەسەر پرسی کەرتی غەززە کۆبوونەوە، بەدر عەبدولعاتی وەزیری دەرەوەی میسر، هەڵوێستی وڵاتەکەی سەبارەت بە کەرتی غەززە دووپاتکردەوە و ڕایگەیاند: ''میسر هەموو پێشێلکارییەک دژی خەڵکی فەڵەستین ڕەتدەکاتەوە و بەتایبەتی مافی چارەنووسی خۆی و مانەوە لەسەر خاک و سەربەخۆیی وڵاتەکەی''.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: