ئیلۆن مەسک هەوڵی کڕینی openAI دەدات

شەیری بکە لە:
ئیلۆن مەسک هەوڵی کڕینی openAI دەدات

ئیلۆن مەسک لە هەوڵی کڕینی چات جی پی تی دایە

ئاڤا نیوز

 

گرووپێک وەبەرهێنەر بە سەرۆکایەتی ئیلۆن مەسک هەوڵی کڕینی کۆمپانیای زیرەکی دەستکردی openAI بکرێت، بەڵام بەڕێوبەری جێبەجێکاری ئەو کۆمپانیایە داواکەی ڕەتکردووەتەوە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ،  ڕۆژی دووشەممە ئیلۆن مەسک، دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان، 97.4 ملیار دۆلاری پێشکەش بە دەستەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری openAI کردووە بۆ کڕینی ئەو کۆمپانیایە.

 

لێدوانی فەرمی: سام ئاڵتمان، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆپمانیای openAI لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس دوای دەستپێشخەرییەکەی مەسک بۆ کڕینی ئەو کۆمپانیایە ڕایگەیاند: ''نەخێر سوپاس نایفرۆشین، بەڵام ئەگەر بتەوێت تویتەر بە 9.74 ملیار دۆلار دەکڕین".

 

زانیاریی زیاتر: هەرچەندە یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی کۆمپانیای OpenAI لە ساڵی 2015، بەڵام مرسک بەردەوام هێرش دەکاتە سەر ئەو کۆمپانیایە و بەردەوام تۆمەتباری دەکات بەوەی زیرەکی دەستکرد بۆ چەواشەکاری بەکار دەهێنێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2022 ئیلۆن مەسک تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەری بە بەهای 44 ملیار دۆلار کڕی و ناوی بۆ ئێکس گۆڕی. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: