ترەمپ پاڵپشتیی حکومەت بۆ توێژینەوەی زانستی کەمدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ترەمپ پاڵپشتیی حکومەت بۆ توێژینەوەی زانستی کەمدەکاتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە - ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دەیەوێت لە چوارچێوەی پلانەکەی بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکانی حکومەت، پاڵپشتیی دارایی بۆ توێژینەوە زانستییەکان کەم بکاتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: ترەمپ دەیەوێت لە ڕێگەی کەمکردنەوەی ئەو پارەیەی بۆ توێژینەوە لە زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکانی دیکە تەرخان دەکرێت، پارە بۆ دەوڵەت بگەڕێنێتەوە کە مەزەندە دەکرێت بەم هۆیەوە ساڵانە چوار ملیار دۆلار بۆ حکومەت بگەڕێتەوە.

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: شارەزایان هۆشدارییان لەم پلانەی ترەمپ داوە و گوتویانە ئەمە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە توێژینەوە زانستییەکان و هەروەها دەبێتە کۆچکردنی زانایان لە ئەمریکاوە بۆ وڵاتانی دیکە، وەک ئەڵمانیا.

لە لایەکی دیکەوە: جگە لە کەرتی توێژینەوەی زانستی، ترەمپ لە کەرتی پەروەردە، کارمەندانی فیدراڵی و هەروەها لە وەزارەتی بەرگریش لێپێچینەوە لە خەرجییە زیادەکان دەکات و کەمیان دەکاتەوە. ترەمپ ئیلۆن مەسکی کردووەتە بەرپرسی جێبەجێکردنی ئەم ئەرکە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: