شوقەیەکی نیشتەجێبوون لەسەر ڕێگەی بنەسڵاوە لە هەولێر گڕ دەگرێت

شەیری بکە لە:

 

ئاڤا نیوز

کەمێک پێش ئێستا لە سەر ڕێگەی بنەسڵاوە، شوقەیەکی نیشتەجێبوون گڕی گرت، تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە و سێ کەسیان ڕزگار کردووە و بارودۆخی یەکێکیان سەختە.

چیرۆکی سەرەکی: نزیکەی کاتژمێر 09:30ـی شەوی یەکشەممە شوقەیەک لە ڕێگەی بنەسڵاوە بەرامبەر گەڕەکی گەلاوێژان گڕی گرت، سێ ئەندامی خێزانێک لە باڵەخانەی دوو نهۆمی لە ڕێگەی پەنجەرەوە لەلایەن تیمەکانی شارستانی هەولێر ئازادکران، یەكێکیان برینەکەی لە هۆش خۆی چووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

لێدوانی فەرمی: موقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە ئاڤای گوت، "دوو ژن و منداڵیک ڕزگار کراون یەکێکیان تەندروستی ناجێگیرە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە و تاوەکو ئێستا هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە ڕوون نەبووەتەوە."

زانیاریی زیاتر: شایەتحاڵێک لە شوێنی ڕووداوەکە ئاماژەی بەوەدا، ئاگرێکی گەورە لە باڵەخانەکە بەرز بووەوە و ژنێک هاواری دەکرد تا ڕزگاری بکەن دواتر گوێمان لە تەقینی بووتڵی غاز بوو ژنێک لە نێو باڵەخانەکە سووتا و گەیێنرایە نەخۆشخانە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ