زێلێنسکی: نابێت بەبێ ئۆکرانیا کۆبوونەوەی ترەمپ و پووتین ئەنجام بدرێت

شەیری بکە لە:
زێلێنسکی: نابێت بەبێ ئۆکرانیا کۆبوونەوەی ترەمپ و پووتین ئەنجام بدرێت

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا

ئاڤا نیوز

 

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا هۆشداری لە مەترسی کۆبوونەوەی نێوان پووتین و ترەمپ بەبێ ئۆکرانیا دەدات و بە مەترسیەکی گەورەی ناو دەبات.

 

چیرۆکی سەرەکی: کۆشکی کرێملن لە چەند لێدوان و ڕاگەیێنراوێکی جیاوازدا باسی لە پەیوەندی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کردووە و سەرۆکەکانی هەردوو وڵاتیش ئامادەییان دەربڕیووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی دووقۆڵی بۆ کۆتایهێنان بە جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا.

 

لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ڕایگەیاند: ئەنجامدانی گفتوگۆ و دانوستان لەسەر ئۆکرانیا بەبێ بەشداری بەرپرسانی ئەو وڵاتە مەترسیەکی گەورەیە و دەبێت سەرەتا کیێڤ و واشنتن وەک هاوپەیمان کۆببنەوە و دواتر لەگەڵ ڕووسیای دوژمن کۆبوونەوە و دانوستان ئەنجام بدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ