
خەزێنەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
بە بڕیارێکی سەرۆکی نوێی ئەمریکا هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەمساڵ وەکو خۆیان نامێنن کە بەهۆیەوە سەدان ڕێکخراو کارەکانیان ڕادەگرن.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی داتاکانی حکومەتی ئەمریکا، هاوکارییە مرۆییەکانیان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی بۆ ساڵی 2024 گەیشتووەتە زیاتر لە 32 ملیار دۆلار، بەڵام ئەم بڕە پارەیە ئەمساڵ بەمشێوەیە نامێنێت.
زانیاریی زیاتر: زۆربەی زۆری بودجەی ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی، لە ئاسیا، ئەفریقا و ئەوروپا خەرج کراوە، ئۆکراینا بە پلەی یەکەم دێت و بە تەنیا بڕی شەش ملیار و 52 ملیۆن دۆلاری بۆ خەرج کراوە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش پشکی شێری هاوکارییەکانی ئەمریکا بەر ئوردن کەوتووە، کە بڕی یەک ملیار و 306 ملیۆن دۆلار بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای گەڕانەوە بۆ پۆستەکەی، دۆناڵد ترەمپ فەرمانێکی بۆ ڕاگرتنی هەموو هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان واژۆ کرد، تا ئەو ڕادەیەی ڕاگرتنی هاوکارییەکان، عێراق و هەرێمی کوردستانیشی گرتەوە، کە لە ساڵی 2024ـدا گەیشتبوونە 135 ملیۆن و 758 هەزار و 451 دۆلار.
لێدوانی فەرمی: ئانا کێلی – جێگری وتەبێژی کۆشکی سپی دەڵێت: سەرۆک ترەمپ ئەو خەرجیانە دیاری دەکات کە پارەی ئەمریکای تێدا بەفیڕۆ دەدرێت و لەگەڵ کارنامەی حکومەتی ئەمریکا ناگونجێت، لەکاتێکدا کاریگەریی چین لەسەر ئاستی جیهان سنووردار دەکات.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: دیموکراتەکانی ئەمریکا کە ڕکابەری ترەمپن و چوار ساڵی ڕابردوو لە حوکم بوون، پێیانوایە کردەوەکانی ترەمپ سەرکردایەتی و کاریگەریی ئەمریکا بەسەر جیهان لاواز دەکات، لەکاتێکدا ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕووبەڕووی هەڕەشەی جددی دەبێتەوە و ترەمپ دەرگا بەڕووی ڕکابەر و نەیارەکانی ئەمریکا دەکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: هەرچەندە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هاوکارییەکانی ڕاگرتووە، بەڵام ئیدارەکەی لەماوەی 90 ڕۆژدا پێداچوونەوە بە تەواوی هاوکارییەکان دەکات و هێشتا دیار نییە هێڵی سوور بەسەر کام وڵاتی جیهاندا دەهێنێت و چیدیکە لە خەزێنەکەی ئەمریکادا بەشی نابێت.
ئەم هاوکارییە لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ماوەی سێ مانگ بۆ چەندین دەزگا و ڕێکخراو دەوەستێت، ئەمەش نیگەرانی قووڵی لێکەوتووەتەوە و ڕەنگە سەدان کارمەند بەهۆیەوە بێکار دەبن، لە ڕۆژئاوای کوردستانیش ناجی حەبۆ، هاوسەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوەکان لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێت، بڕیارەکە زیان بە کەرتی خزمەتگوزاریی، پەروەردە و تەندروستی دەگەیێنێت و کێشەکانی کەمپی ئاوارەکانیش لە ناوچەکانیان زیاتر دەکات، چونکە بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕن و هیچ دەروازەیەکی جێگرەوەی نێودەوڵەتیشیان نییە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کەنەدا سەپاندنی باجی زیادە لەسەر ئەمریکا لادەبات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان بۆ ترەمپ: هەر هەڵەیەک دەتەوێت، بیکە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێكی كورد لە هەرێمی كوردستانەوە بەپێ دەچێتە حەج
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێكی شەقامی 120 مەتریی هەولێر دادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سوودانی نووسراو بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جووتیارانی کەرکووک دەردەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای باسکردنی لە ئاڤا چیرۆکە ناخهەژێنەکەی خورماتوو کۆتاییهات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ ئوتۆمبێلێک لە کۆمپانیای ئیلۆن مەسک دەکڕێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵقەی یەکەمی پڕۆگرامی ئەملا و ئەولا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنوور لە سنووری سلێمانی 21 كۆچبەری نایاسایی دەستگیر دەكات
10 ئازار
- ڕاپۆرت
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکراینا بە ئاگربەست لەگەڵ ڕووسیا ڕازی بوو