شێخ دارا: بەفربارین کۆتایی دێت و بارانبارین دەستپێدەکات

شەیری بکە لە:

 

ئاڤا نیوز

ڕۆژی شەممە شەپۆڵێکی بەفربارین ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە، بەفرەکەی ئەمجارە لە چەمچەماڵ و قەرەهەنجیریش باری.

چیرۆکی سەرەکی: شەپۆلێکی چڕی بەفربارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتەوە و پلەکانی گەرماش دابەزین، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە قەزاکانی چۆمان، پێنجوێن مێرگەسۆر، ئامێدیش بەفر باریوە و لە هەندێک لەو ناوچانە ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووە، لە شوێنێکی وەکو حاجی ئۆمەران نزیکەی یەک مەتر بەفر باریوە. بە پێی پێشبینیەکان ئەم شەپۆلی بەفرە ڕۆژی یەکشەممە کۆتایی دێت.

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، شارەزا و پێشکەشکاری کەشوهەوا، لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 07:00 ڕایگەیاند: بەفربارین تەواو دەبێت 13ـی مانگ شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، سبەی یەک شەممە بە گشتی ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش زیاتر نزم دەبنەوە بە جۆرێک ساردترین شوێنی هەرێمی کوردستان بۆ بەیانی حاجی ئۆمەران دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: