لە میسر کیسەڵێکی دەگمەنی یۆنانی دەرکەوت، کە درێژییەکەی نزیکەی مەترێک دەبێت

شەیری بکە لە:
لە میسر کیسەڵێکی دەگمەنی یۆنانی دەرکەوت، کە درێژییەکەی نزیکەی مەترێک دەبێت

وێنەی کیسەڵەکە لە کەنارەوەکانی ئەسکەندرەرییەی میسر

ئاڤا نیوز

وەزارەتی ژینگەی میسر دۆزینەوەی کیسەڵێکی گەورەی دەریایی ڕاگەیاند، کە بە زیندوویی لە کەناری نەخیل لە ناوچەی عەجامیی پارێزگای ئەسکەندەریە دەرکەوت.

چیرۆکی سەرەکی: کیسەڵێک، کە تەمەنی زیاتر لە سەدەیەک دەبێت لە یۆنانەوە گەشتێکی بۆ میسر ئەنجامداوە و لە کەناراوەکانی ئەسکەندەرییە دەرکەوت، بەپێی زانیارییەکان کیسەڵەکە کێشی نزیکەی 40 کیلۆگرام دەبێت و درێژییەکەی نزیکەی مەترێکە، لەسەر پەنجەکانی پێشەوەی نیشانەیەکی کانزایی هەیە، کە کۆدی 13159ـی لەسەرە و ناسنامە و ڕەچەڵەکی یۆنانی کۆن ئاشکرا دەکات.

زانیاریی زیاتر: تیمی دەزگای کاروباری ژینگە، کیسەڵەکەیان بۆ ناوەندی ڕزگارکردنی کیسەڵەکان لە ناوچەی پارێزراوی سروشتیی "ئاشتۆم" گواستووەتەوە، بۆ ئەوەی پشکنینی بۆ بکەن و گرنگیی پێبدەن، هاوکات بەپێی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ پاراستنی ئەم جۆرە کیسەڵە، کە مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: تیمی وەزارەتی ژینگەی میسر ڕایدەگەیێنێت، باری تەندروستیی کیسەڵەکە زۆر باشە و ژمارەیەکی کۆدی کانزایی پێوەیە، کە پشتڕاستی دەکاتەوە لە یەکێک لە ناوچە پارێزراوە سروشتییەکانی یۆنان هاتووە و دواتریش دەیگەڕیننەوە بۆ ژینگەکەی و لەوێ ئازادی دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: