ڕووسیا کوژرانی شەش چەکداری داعشی ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
ڕووسیا کوژرانی شەش چەکداری داعشی ڕاگەیاند

ژمارەیەک سەربازی ڕووسی. وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

 

ڕووسیا شەش چەکداری داعشی لە کۆماری ئینگوێشیتا لە ناوچەی قەفقاز کوشتووە کە سێیان ناویان لەنێو لیستی داواکراوانی فیدراڵیی ڕووسیادا بوو.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمیتەی دژەتیرۆری ڕووسیا ڕایگەیاند: "لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا، هێزە تایبەتە ئەمنییەکانی ڕووسیا هەڵیانکوتاوەتە سەر باڵەخانەیەک لە شارۆچکەی کارابولاک لە قەفقاز و شەش چەکداری داعشیان کوشتووە".

 

زانیاریی زیاتر: سێ کەس لە کوژراوەکان، ناویان لەنێو لیستی داواکراوانی فیدراڵیدا هەبووە و ئەندامی داعش بوون.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕووسیا نزیکەی چوار هەزار و 500 کەس کە زۆربەیان دانیشتووی ناوچەی قەفقاس بوون، لە ڕیزەکانی داعشدا شەریان کردووە.

شەیری بکە لە: