وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل نهێنی کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
وەزیری پێشووی بەرگریی ئیسرائیل نهێنی کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا ئاشکرا دەکات

شوێنی کوژرانی حەسەن نەسڕوڵڵا لە باشووری بەیرووت. وێنە - AFP

ئاڤا نیوز

دوای نزیکەی پێنج مانگ لە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری پێشووتری حیزبوڵڵای لوبنان، چەند نهێنییەک ئاشکرا دەکرێن.

وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی هەینی 27-9-2024، سوپای ئیسرائیل لەڕێگەی فڕۆکەوە حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لەنێو باڵەخانەیەک لە باشووری بەیرووت کوشت.

لێدوانی فەرمی: یوئاڤ گالانت، وەزیری لەکار لادراوی ئیسرائیل کۆمەڵێک زانیاری لەبارەی شێوازی کوشتنی نەسروڵڵا ئاشکرا دەکات، دەڵێت، هێرشەکە ڕۆژی هەینی بوو، پێنج ڕۆژ پێش ئەوە فەرماندەی هێزی ئاسمانی و ژمارەیەک فەرماندەی دیکە چوون بۆ لای و باسی شوێن و کاتی کوشتنی نەسروڵڵایان کردووە، ئەویش پرسیاری کردووە، ئەگەری کوژرانی نەسروڵڵا لەو هێرشە چەندە، گوتوویانە 90%، دووبارە پرسیاری کردووە چەند تۆن تەقەمەنی لە هێرشەکە بەکاردەهێنن، گوتوویانە 40 تۆن، گالانت فەرمانی کردووە 40 تۆنەکە بکەنە 80 تۆن بۆ ئەوەی ئەگەری کورژانی بۆ 99% بەرزبکەنەوە، چونکە نایەوێ هیچ دەرفەتێک بۆ مانەوەی نەسروڵڵا بهێڵێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: