ترەمپ ڕێگەپێدانی ئەمنیی بایدن هەڵدەوەشێنێتەوە و پێی دەڵێت: جۆ، تۆ دەرکرایت

شەیری بکە لە:
ترەمپ ڕێگەپێدانی ئەمنیی بایدن هەڵدەوەشێنێتەوە و پێی دەڵێت: جۆ، تۆ دەرکرایت

دۆناڵد ترەمپ،سەرۆکی ئەمریکا و جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕێگەپێدانی جۆ بایدن، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بۆ دەستگەیشتنی بە زانیارییە ئەمنییەکان هەڵدەوەشێنێتەوە.

 
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی، "بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان یادەوەریی بایدن لاوازە و بۆ ئەوە ناشێت زانیاریی هەستیاری پێ بدرێت". بەگوێرەی بڕیارەکەی ترەمپ چیدی زانیاریی نوێی ئەمنی نادرێتە بایدن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێدانی زانیاریی ئەمنی بە سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکا نەریتێکی ئەو وڵاتەیە، بەڵام بایدن لە خولی سەرۆکایەتییەکەی لە 2021 ئەمەی لە ترەمپ ڕاگرت، ترەمپ ئێستا هەمان کار بەرامبەر بە بایدن دەکاتەوە.

 

زانیاریی زیاتر:  لە کۆتایی نووسینەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تروس سۆشیاڵ کە هەر خۆی خاوەندارێتیی دەکات، ترەمپ نووسیویەتی: جۆ، تۆ دەرکرایت!

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: