
ئاڤا نیوز
هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەپاڵ ئاڵای عێراق لەدیوانی پارێزگای کەرکووک لەکاتی سەردانەکەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەو پارێزگایە کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 6-5-2025، قوباد تاڵەبانی سەردانی کەرکووکی کرد و لەگەڵ پارێزگار و سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگاکە کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: عەزام حەمدانی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سیاسی عەرەبی بەئاڤا میدیای گوت: لەو بڕگانەی ڕێککەوتنی لەسەر کراوە لەکاتی دامەزراندنی حکومەتی خۆجێی کەرکووک، پابەندبوونی سەرجەم لایەنەکانە بەعێراقێتی کەرکووکەوە، بەدەر لەمەش نابێت بەهیچ شێوەیەک ئاڵای کوردستان لەکەرکووک هەڵبکرێت، یەکێتیش بەرامبەر پۆستی پارێزگاری ئەو شارە بەم مەرجانە ڕازیبووە.
لەلایەکی دیکەوە: لەبەیاننامەیەکدا بەرەی تورکمانی عێراق دووپاتی دەکاتەوە، کە پارێزگاری کەرکووک لە هەردوو ڕوانگەی یاسایی و ئیدارییەوە پارێزگایەکی عێراقییە و سەر بە حکومەتی فیدراڵییە و هیچ لایەنێک مافی ئەوەی نییە جگە لە ئاڵای عێراق هیچ ئاڵایەکی دیکە هەڵبکات.
زانیاریی زیاتر: ئەنجوومەنی سیاسی عەرەبی و بەرەی تورکمانی عێراقی ئاماژە بەوەدەکەن، دانانی ئاڵای کوردستان لەنێو دیوانی پارێزگای کەرکووک، پێشێلکردنی بڕیارەکانی پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری عێراقە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: لەسەر دوو خاڵ لەگەڵ حکومەتی سووریا ناکۆکین
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا دوو مەرج بۆ ئێران دادەنێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چین پەرە بە دانانی سیستمی وزەی خۆر دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنفالێک لەپێشمانەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر خانووێک دوای 31 ساڵ خاوەنی بۆ پەیدا دەبێت
13 نیسان
بەرگریی شارستانیی سلێمانی مەلەكردن لە چەم و ڕووبارەكان قەدەغە دەکات
13 نیسان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: لەسەر دوو خاڵ لەگەڵ حکومەتی سووریا ناکۆکین
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دوای بەدواچوونی ئاڤا جووتسایدی گەڕەکێک قیڕتاو دەکرێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەکانی یەکەمین کۆنفرانسی ئافرەتانی کوردستان کۆتاییهات
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ ئاڤا بەدواداچوون بۆ پێوەری زیرەکی کارەبای گەڕەکێک دەکات
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆ: لەمەودوا شۆفێرانی تاکسی دەتوانن کاری گەیاندنی خواردن بکەن