کوردێک وەک ئەندامی نوێی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران دیاریدەکرێت

شەیری بکە لە:
کوردێک وەک ئەندامی نوێی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران دیاریدەکرێت

عەمماد فارس، جێگری سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی هەولێر لەبەردەم دادوەر فایەق زێدان سوێندی یاسایی دەخوات. وێنە - پەڕەی فەیسبووکی دادگای باڵا

ئاڤا نیوز

جێگری سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی هەولێر لەبەردەم سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق سوێندی یاسایی خوارد و وەک ئەندامی نوێی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستبەکاربوو.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەندامانى ئەنجوومەنى کۆمیسیاران لە نۆ کەس پێکدێن کە دووانیان کورد و دووانیان عەرەبی سوننە و پێنجەکەى دیکەش لە پێکهاتەى عەرەبی شیعەن.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاویکردەوە، عەمماد فارس، جێگری سەرۆکی دادگەی تێهەڵچوونەوەی هەولێر ئەمڕۆ لەبەردەم دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری سوێندی یاسایی خوارد و وەک ئەندامی نوێی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەستبەکاربوو.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ