دەوڵەتانی ئەوروپا لە سەر بەشداریکردن لە هێرشکردنە سەر حوسییەکانی یەمەن ناکۆکن
- هەواڵ
- 14 کانوونی دووەم
ئاڤا دیجیتاڵ
دەوڵەتانی ئەوروپا سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر حوسییەکانی یەمەن ناکۆکن و هەڵوێستی جیاوازیان هەیە، هیچ یەک لە فەڕەنسا، ئیسپانیا و ئیتاڵیا، لە هێرشەکانی رۆژی هەینیدا بەشدارییان نەکرد.
چیرۆكە سەرەكیەكە: فەڕەنسا، ئیسپانیا و ئیتاڵیا تەنانەت ئەو بەیاننامەیەشیان واژو نەکرد کە 10 دەوڵەت بۆ پاڵپشتیی لە هێرشەکان دەریان کردبوو، هەڵوێستی ئەم دەوڵەتانە ناکۆکیی نێوان دەوڵەتانی رۆژئاوای سەبارەت بە چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ هەڕەشەی حوسییەکان لە دەریای سوور زەق کردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێرشەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر حوسییەکان بە پشتیوانیی هاوکاریی لۆجیستی و هەواڵگریی هۆڵەندا، ئوسترالیا، کەنەدا و بەحرەین ئەنجام داوە.
لەلایەكی دیكەوە: هەر یەکە لە ئەڵمانیا، دانیمارک، نیوزلەندا و کۆریای باشوور بەیاننامەیەکی هاوبەشیان لەگەڵ دەوڵەتانی بەشدار لە هێرشەکەدا دەرکردووە و بەرگرییان لە هێرشەکە کردووە، ئەوان هەروەها هەڕەشەی ئەوەیان کردووە ئەگەر حوسییەکان واز لە هێرشەکانیان نەهێنن، ئەوا رێگای دیکە بۆ پاراستنی هاتوچۆی ئازاد لە دەریای سوور دەگرنە بەر.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: سەرچاوەیەک لە نووسینگەی جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا رایگەیاند ئیتالیا خۆی لە واژوکردنی بەیاننامە هاوبەشەکە پاراستووە و بەشداریی هێرشی سەر حوسییەکانیشی نەکردووە لەبەرئەوەی لە بنەڕەتدا داوای لێ نەکرابوو بەشدار بێت. هاوکات بە گوێرەی سەرچاوەیەکی دیکەی حکومەتی ئەو وڵاتە، ئەمریکا و بەریتانیا داوایان لە ئیتالیا کردبوو کە لە هێرشەکاندا بەشدار بێت، بەڵام ئیتالیا لە بەر دوو هۆکار بەشدار نەبوو؛ یەکەم: لەبەرئەوەی بەشداری لە هێرشی لەو جۆرە پێویستیی بە ڕەزامەندیی پەرلەمان هەیە و ئەوەش کاتی پێویستە. دووەم: لەبەرئەوەی ئیتالیا وای پێ باشترە کە سیاسەتی «هێورکردنەوە»ی دۆخەکە لە دەریای سوور بگرێتەبەر.
كاریگەری و لێكەوتەكان: فەڕەنسا لە بارودۆخەکە نیگەرانە، بەرپرسێکی ئەو وڵاتە ئاشکرایکردووە کە نیگەرانیی پاریس لەوەوە سەریهەڵداوە کە بەشداربوونی لەو هێرشانە کە بە رێبەرایەتیی ئەمریکا دەکرێن پێگەی فەڕەنسا لە دانوستانەکانی تایبەت بە کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان حیزبوڵا و ئیسرائیل لاواز دەکات، جگە لەمە، دیپلۆماتکارێکی فەڕەنسا رایگەیاندووە کە پاریس لەو باوەڕەدا نیە کە ئەم هێرشانە یاسایی و بۆ بەرگریکردن لە خۆ بن.
وەزیری بەرگریی ئیسپانیا بە میدیاکانی راگەیاندووە ئیسپانیا لە هێرشەکانی سەر دەریای سوور بەشدار نەبووە، چونکە خوازیاری بەهێزکردنی ئاشتییە لە ناوچەکەدا، هەروەها ئەوەشی گوتووە کە ئیسپانیا هەمیشە پابەندی ئاشتی و دیالۆگە، ئەو پێشتریش رایگەیاندبوو کە راگرتنی دەستدرێژییەکانی حوسییەکان دەبێت بە شێوەیەک بێت کە نەبێتە هۆی سەرهەڵدانی جەنگێکی نوێ لە ناوچەکەدا.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: بڕیارە رۆژی سێشەممە، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە برۆکسێل کۆببنەوە، چاوەڕێ دەکرێت لەم کۆبوونەوەیەدا لە سەر هەڵوێستێکی یەکگرتوو سەبارەت بە ئاسایشی دەریای سوور رێک بکەون، هەرچەندە، ساڵی رابردوو یەکێتیی ئەوروپا لە سەر پڕۆژەیەک بۆ پاراستنی هاتوچۆی ئاویی لە کەناراوەکانی سۆماڵ نەگەیشتنە رێککەوتن.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا: ناتانیاهۆ و گالانت دەستگیر دەکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
دیمەنی چۆڵبوونی شەقامەکانی شاری هەولێر
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم
سەرژمێری له گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر