سەرۆکوەزیران بارزانی: هیوادارم دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجە ببێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەکان
- کوردستان
- 4 شوبات
ئاڤا نیوز
دوای گەڕانەوەیان لە بەغدا، ئەمڕۆ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندی دانوستاندکاری هەرێمی کوردستان کرد و هیواشی خواست دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجە ببێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.
وێنە گەورەکە: دوای چەندین کۆبوونەوەی چڕ و پڕ لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندی دانوستاندکاری عێراق لەبارەی چارەسەرکردنی پرسی مووچە و شایستە داراییەکەکانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە 3-2-2025، شاندی دانوستاندکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان گەڕایەوە هەولێر و ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە شاندەکە کرد و لەگەڵیان کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند:
- لە کۆبوونەوەکەدا، شاندەکە کورتەیەکیان دەربارەی ئەنجامی گفتوگۆ و دیدارەکانیان لە بەغدا تایبەت بە هەموارکردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ و دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان خستەڕوو.
- سەرۆکی حکومەت سوپاسی ئەندامانی شاندەکە و هەموو تیمە تەکنیکییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد کە زۆر پیشەییانە و دڵسۆزانە ئەرکەکانیان جێبەجێ کردووە، هیواشى خواست دەنگدان لەسەر هەموارکردنی یاسای بودجەی فیدراڵ ببێتە هۆی چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی دیکەی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی پەرلەمان داوای کۆبوونەوەیەکی فراوان و بەپەلە دەکات
- ڕاپۆرت
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتی ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاری تاوانە ناخهەژێنەکەی هەولێر؛ خنکاندنی کچێک لەلایەن کوڕێکەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا بەهدینان باشترین میدیای دەڤەرەکەیە
3 شوبات
كارمەندانی تەندروستیی شەقڵاوە ڕێژەی 50%ـی دەرماڵەی مەترسییان لێ بڕاوە
3 شوبات
خانوویەک بەهەموو کەلوپەلەکانیەوە بۆ بەخشراوێکی سۆران دابین دەکرێت
3 شوبات
لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا ڕێژەی سەوزایی هەرێمی کوردستان لە 15% گەیێندراوەتە 18%
3 شوبات
ههمواری یاسای بودجه، كوا ڕۆڵی كورده دۆستهكانی بهغدا له پهرلهمانی عێراق؟
2 شوبات
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
قوتابیانی گوندی ئیمنکی لەبەر نەبوونی قوتابخانە واز لە خوێندن دەهێنن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاری تاوانە ناخهەژێنەکەی هەولێر؛ خنکاندنی کچێک لەلایەن کوڕێکەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا گفتوگۆ لەگەڵ شێخ لوقمان دەکات؛ ڕازیکردنی کچ و تەڵاقدان بە گەرەنتی
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مانگێکدا 38 ژن لە ئێران گیراون و کوژران