کازم ساهر ڕەتی دەکاتەوە کۆنسێرتی لە هەولێر هەبێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

هونەرمەندی عێراقی کازم ساهر، دەنگۆیەک رەت دەکاتەوە لە بارەی ئەنجامدانی کۆنسێرت لە شاری هەولێر، دەڵێت ئەگەر شتێکی لەو بابەتە هەبێت خۆمان بڵاوی دەکەینەوە.

چیرۆکی سەرەکی: لە چەند ئەکاونت و لاپەڕەیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە هونەرمەندی بەناوبانگی عێراقی کازم ساهر، لەم مانگەدا لە هەولێر کۆنسێرتی دەبێت، ئەو هونەرمەندە لە ئەکاونتی فەرمی خۆی دەنگۆکە ڕەتدەکاتەوە دەڵێت هەر چالاکییەکی فەرمی هەبێت خۆمان بڵاویدەکەینەوە.

زانیاریی زیاتر: بەپێی هەواڵی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڕیاروابوو کۆنسێرتەکە ڕۆژی 20ـی ئەم مانگە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت.

لێدوانی فەرمی: کازم ساهر، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاند: "هەر ڕاگەیێنراوێک سەبارەت بە کۆنسێرتەکان لە وڵاتانی عەرەبی یان عێراق، تەنیا لە هەژمارە فەرمییەکانی خۆمان بڵاویاندەکەینەوە". 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ