
دیاریکردنی ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان
ئاڤا نیوز
نرخی ئەمپێرێك كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان لە هەولێر، بۆ مانگی كانوونی دووەم لەنێوان 16 هەزار و 500 دینار تاوەكو 20 هەزار دینار دیاری كرا.
لێدوانی فەرمی: خۆران خۆرانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەكان لە هەولێر ڕایگەیاند، تێكڕای كارپێكردنی كاتژمێرەكانی موەلیدەكان بۆ مانگی یەك، ڕۆژانە 14 كاتژمێر بووە و 31 ڕۆژ كاریان كردوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، بەلەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتیی و دۆخی هاووڵاتییان، بۆ یەك كاتژمێر كاركردنی موەلیدە ئەهلییەكان، بڕی 44 دینارمان هەژمار كردووە، ئەوەش دوای هەڵسەنگاندنی خەرجی تێچووی گازوایل، كە لیژنەی تایبەت بە هێنانی گازوایل بۆ یەك لیتر بڕی 590 دیناری هێناوە لە بۆرسەی فرۆشتنی گازوایل، واتە بۆ یەك كاتژمێر كاركردنی موەلیدەكان بڕی 45.5 دینار خەرجكراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نرخی موەلیدەکانی ناو شاری هەولێر و بازاڕ و سنووری پارێزگای هەولێر بەم شێوەیە دیاریكراوە:
- ناوشاری هەولێر: نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان (16،500 دینار تاکو 20،000 هەزار دینارە).
- سەنتەری بازاڕ: نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان (10،000 هەزار دینار تاوەكو 12،000 دینارە).
- دەوروبەری هەولێر و قەزا و ناحیە و گوندەکان: نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان (4،500 دینار تاوەكو 20،000 هەزار دینارە).
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 خولەک لەمەوپێش
داهاتی ناوخۆ و میزان موراجەعە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ترەمپەوە وەبەرهێنەرە چینییەکان ڕوودەکەنە ئەوروپا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە ڕانیە لەکاتی بەڕێوەچوونی پرسەیەک زیاتر لە سێ هەزار دۆلار دەدزرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
"خواست لەسەر کڕینی زێڕ زیاتر دەبێت"
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا کێشەی ئاوی گەڕەکی ژین لە هەولێر چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان