لە عێراق بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ 53 کەس گیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن

شەیری بکە لە:
لە عێراق بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ 53 کەس گیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن

دیمەنی ئەو پاسەی ئەمڕۆ لەڕێگەی دیوانییە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو

ئاڤا نیوز

لە ئاکامی ڕووداوێكی سەختی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی خێرایی نێوان دیوانییە و نەجەف حەوت کەس گیانیان لەدەستدا و 46 کەسی دیکەش بەسەختی برینداربوون.

وێنە گەورەکە: بەهۆی خراپی ڕێگاوبانەکانی عێراق، بەتایبەتی ڕێگای نێوان پارێزگاکان لەلایەک و لەنێوان شار و شارۆچکە و گوندەکان لەلایەکی دیکەوە کە زۆربەیان تاوەکو ئێستا یەک سایدن،  ڕۆژانە  ژمارەیەکی زۆر ڕووداوی هاتووچۆ ڕوودەدات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرچاوەیەکی پزیشکی لە پارێزگای دیوانیە بڵاویکردەوە:

- بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 31-1-2025 بەهۆی لادانێکی کاتی لەسەر ڕێگەی خێرایی نێوان دیوانییە و نەجەف شۆفێرێکی پاسی گواستنەوە کە دەیان سەرنشینی هەڵگرتبوو کۆنترۆڵ لەدەست دەدات و پاسەکەی بە سێ ئۆتۆمبێلی تایبەت دەدات، دواتریش دەکەوێتە نێو گۆمە ئاوێکەوە.

- لەئاکامی ڕووداوەکەدا حەوت کەس گیانیان لەدەستداو و 46 کەسی دیکەش برینداربوون کە دوو کەس لە بریندارەکان باری تەندروستییان ناجێگیرە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێژەی مردن بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ لەسەر ئاستی جیهان بەرزە، بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی RoadPeace هەموو ساڵێک ملیۆنێک و 190 هەزار کەس بە ڕووداوەکانی هاتووچۆ گیان لەدەست دەدەن، واتە هەموو ڕۆژێک سێ هەزار و 260 کەس، هەروەها هەموو کاتژمێرێک 136 کەس بە ڕووداوی هاتوچۆ گیان لەدەست دەدەن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: