نێچیرڤان بارزانی و ماکرۆن جەخت لە پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى ناوچه‌كه دەکەنەوە
- کوردستان
- 31 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا - نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان (گرافیکی ئاڤا - پەیڕەو)
ئاڤا نیوز
سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە سەرۆكی فەرەنساوە پێدەگات و تاوتوێی چەند پرسێكی گرنگی پەیوەست بە ناوخۆی هەرێمی كوردستان و عێراق و پێشهاتەكانی ناوچەكە دەكەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیێنراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، شەوی ڕابردوو، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا پێگەیشت، تێیدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پێشهاته‌كانى سووريا و ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیان تاوتوێ کرد.
باسی چی كراوە: نێچیرڤان بارزانی و ماكرۆن،
- جەختیان لە گرنگيى چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى ناوچه‌كه كرده‌وه، هاوكات به‌رده‌واميى گفتوگۆگانى نێوان هەردوو حكومەتی هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵى عێراقیان بۆ چارەسەر‌كردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا به گرنگ بۆ سه‌قامگيريى عێراق وەسف کرد.
- سەرۆکی فەرەنسا، جه‌ختى له به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاتەكەی بۆ عێراق و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و تيشكى خسته سه‌ر ئه‌وه‌ى كه فه‌ره‌نسا به بايه‌خێكى زۆره‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت.
- ماكرۆن پيرۆزبايى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى له نێچيرڤان بارزانى كرد و تيشكيان خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى كابينه‌ى نوێى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى مافه‌كانى پێكهاته‌كان له عێراق و سووريا و داكۆكییان له پاراستنى مافه‌كانى كورد له سووريا كردەوە.
- نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيرى و ڕۆڵى دۆستانه‌ى فه‌ره‌نسا و ماكرۆن له يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌تايبه‌تى له ڕۆژگاره سه‌خته‌كاندا دووپات كرده‌وه كە گه‌لى كوردستان هه‌رگيز هاوكارييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌بير ناكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زیاتر لە 300 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر یەمەن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
18 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی شەهیدان و ئەنفالکراوان و تەندروستی کۆیە سەردانی بەغدا دەکەن
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت