بڵاوبوونەوەی گازی Co2 لە ساڵی ڕابردوودا ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە

شەیری بکە لە:
بڵاوبوونەوەی گازی Co2 لە ساڵی ڕابردوودا ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردووە

دەردانی گازە دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە یەکێک لە کارگەکان - سەرچاوەی وێنە : Getty Images

ئاڤا نیوز 



ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی، زیادبوونی بڵاوبوونەوەی گازی دووانە ئۆکسیدی کاربۆن لە ساڵی رابردوو، بە جۆرێک کە لە هەر کاتێکی دیکە زیاتر بووە رادەگەیێنێت، هاوکات ئاماژە بە کاریگەرییە ئەرێنییەکانی بەکاربردنی وزە خاوێنەکان دەکات.

 

وێنە گەورەکە: ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە رایگەیاند، بڵاوبوونەوەی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لە ماوەی ساڵی رابردوودا لە مێژوودا بێوێنە بووە. لەگەڵ ئەوەشدا، بەراورد بە ساڵی پێشووتر، سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆژیا خاوێنەکان زیاتر بووە. ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەگەر سودوەرگرتن لە وزە خاوێنەکانی وەک خۆر و با یان وزەی ئەتۆمی و ئۆتۆمبێلی کارەبایی نەبووایە، ئەوا بڵاوبوونەوەی ئەم گازە لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا سێ هێندەی ئێستا دەبوو. 

 

زانیاریی زیاتر: لە ساڵی ڕابردوودا بەکاربردنی سووتەمەنییە فوسیلییەکان کە دۆستی ژینگە نین، لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکای باکوور کەمیکردووە، بەڵام لە وڵاتانی وەک هیندستان و چین زیاتر بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان