ئاڤا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سوودانی لەگەڵ فراکسیۆنە کوردییەکان ئاشکرا دەکات
- عێراق
- 29 کانوونی دووەم
کۆبوونەوەی سوودانی لەگەڵ سەرۆک و جێگر و فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق، زانیاری سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمشەوی سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەرۆك و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و سەرۆكی فراكسیۆنەكانی پەرلەمان ئاشكرا دەكات.
چیرۆكی سەرەكی: ئەمشەو چوارشەممە 29-1-2025، لە ماڵی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، لە شاری بەغدا سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و پرسی مووچەی خەڵکی کوردستان كۆبوونەوە لە نێوان سوودانی و سەرۆک و جێگرانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی عێراق كرا.
لێدوانی فەرمی: ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- لە کۆبوونەوەکە لێکتێگەشتنێکی گشتی پەسەند کرا بۆ تێپەڕاندنی هەمواری یاسای بودجە تایبەت بە دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان.
- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتیشی: کۆبوونەوەیەکی زۆر باشە و ئەرێنی بوو.
- لە كۆبوونەوەكەدا لێكتێگەیشتنی زۆر باش هەبوو لەسەر ئەوەی كە پڕۆژە یاسای بودجە وەکو خۆی پەسەند بکرێت بە هەمان ئەو ناوەڕۆكەی حکومەتی عێراق ناردوویەتی و ئێستا لە پەرلەمانی عێراق، گرنگترین خاڵی نێو هەموارەكەش ئەوەیە كە نرخی دەرهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان بە 16 دۆلار دیار کراوە.
بۆچی گرنگە: بەگوێرەی هەمواری بڕگەی (ج) ماددەی 12 لە یاسای بودجە، تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان لە 6 دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار زیاد دەکرێت، لەسەر ئەو بنەمایەش بڕیارە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ دەستپێبکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 4 خولەک لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی چوار تەواو دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە نوری مالیكی و هومام حەمودی دەكات
- جیهان
- 39 خولەک لەمەوپێش
لە هێرشێکی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا 32 کەس کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دانیشتووانی گوندی لبانە بەکۆمەڵ دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان
3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی دیارنەمانی 800 ملیۆن دیناری هاتووچۆی ڕاپەڕین بڵاودەبێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەسڕە بەهەشتی کاسبکارە ئێرانییەکان و جەهەننەمی عێراقییەکان
12 نیسان
سێ فیلم کێبڕکێ بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی پاڵم دۆر دەکەن
12 نیسان
وەزیری تەندروستی ئەمریکا: تا پێنج مانگی دیکە هۆکاری تووشبوون بە ئۆتیزم ئاشکرا دەکەین
12 نیسان
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق؛ڕێکارەکانی دامەزراندنی نزیکەی شەش هەزار کەس تەواو بوون
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ڕێنمایی تایبەت بە تۆمارکردنی حیزب و هاوپەیمانێتییەکان بڵاودەکاتەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی بەرەی تورکمانی دەستلەکاردەکێشێتەوە
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرچووانی دانەمەزراو لە پارێزگای دیالە خۆپیشاندان دەکەن