گرافیک، ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لیستی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان گەیێنرایە دەست سوودانی و تەیف سامی، بڕیارە ئەم هەینییە لەگەڵ شاندی کوردستان لە بەغدا گفتوگۆی یەکلاکەرەوەی لەسەر بکەن، لە هەولێریش شاندی کوردستان ڕاپۆرت و لیستەکانیان تەواو کرد و سبەی سەردانی بەغدا دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: شاندی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق کە زیاتر لە هەفتەیەک لە هەولێر بوو، دوای تەواوکردنی ئەرکەکانیان و ئامادەکردنی ڕاپۆرتێک لەبارەی لیستی مووچەی فەرمانبەران بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی دارایی کوردستان، دوێنێ گەڕانەوە بەغدا. شاندەکەی وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ ڕاپۆرتەکەیان ڕادەستی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کردووە. هاوکات تاوەکو ئێستا شاندی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینانی عێراق لە هەولێرە و سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی خانەنشینانن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە دووسبەی کۆبوونەوەی شاندی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق لە بەغدا بکرێت و لەبارەی مووچەی بڕیاری تێدا بدرێت کە ئەمساڵ بۆ هەر مانگێک چەند دەنێرن و چۆنیش دەینێرن، گفتوگۆکەش بۆ مووچەی یەک ساڵە نەوەک تەنیا مانگی یەک.
ئەمەش بزانە: لەمڕۆوە ڕاوێژکارەکانی سوودانی و تەیف سامی دەستیان بە دیراسەکردن کردووە، بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی هەینی بەرچاویان ڕوون بێت و گفتوگۆی لەسەر بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەندێ زانیاری لەبارەی ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکە ئاشکرا بووە، لەمبارەیەوە نەبیل مەرسووم، شرۆڤەکاری ئابووریی عێراق دەڵێت: مووچهی مووچەخۆرانی كوردستان لە ساڵی 2025 زیاتر لە یەک تریلۆن دینار زیادبووە و ئەمساڵ پێویستە 13 تریلیۆن و 200 ملیار دینار تەنیا بۆ مووچەی خەڵکی کوردستان بنێردرێت.
هۆکارە زانراوەکان: بەهۆی ئەوەی نزیکەی 30 هەزار فەرمانبەر خانەنشین دەبن، بەشێکیان کە زیاتر لە 25 ساڵ خزمەتیان هەیە، پێویستە 12 مووچەیان بەیەکەوە پێبدرێت.
لەلایەکی دیکەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی باڵای کوردستان لە هەولێر دوایین کۆبوونەوەیان لەبارەی مووچە کرد و ئامادەکارییەکانیان تەواو کرد. هاوکات لەلایەکی دیکەشەوە بڕیارە ئەمشەو لە ماڵی سوودانی کۆبوونەوەیەک لەمبارەیەوە بکرێت.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، لیستی مووچەی خانەنشینی کە بەغدا داوای کردبوو سێ تەمەن پێکەوە خانەنشین دەکرێن، بۆ ئەم مەبەستە 28 هەزار فەرمانبەر تۆمارکراون.
زانیاریی زیاتر: سبەی پێنجشەممە شاندە باڵاکەی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و هەینی کۆبوونەوەکە دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای بودجە کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 54 خولەک لەمەوپێش
ڕێککەوتنی سبەی لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ مووچەی ساڵێکە نەک مانگێک
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
د. ڤیان سەبری: لە کۆبوونەوەی سبەی مووچەی مانگی دوانزەش یەکلا دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فۆتۆگرافەرێک مێژووی 30 ساڵی هەولێر لە ڕێگەی گەلەریییەکەوە پیشان دەدات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەی فەتوا: دانانی مەرجی غەرامە لە کاتی پەشیمانبوونەوە لە مامەڵەکان دروست نییە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر سواڵکەرەکان بەناوی قورئانەوە خەڵک دەڕووتێننەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەگەڵ ژنەکەی دەردەکەوێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع وەک سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەر لە سووریا دەستنیشانکرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 54 خولەک لەمەوپێش
ڕێککەوتنی سبەی لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ مووچەی ساڵێکە نەک مانگێک
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
د. ڤیان سەبری: لە کۆبوونەوەی سبەی مووچەی مانگی دوانزەش یەکلا دەبێتەوە
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
داوا لە عێراق دەکرێت چیتر لە کەرتی وزە پشت بە ئێران نەبەستێت
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی شاندی کوردستان بۆ مووچە دەچێتە بەغدا
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان لە هەولێر لەبارەی مووچە ئامادەکارییەکانی تەواو کرد
- بزنس
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەبارەی مووچە لە ماڵی سوودانی دەکرێت