نەوتی سپی لەسنووری پێنجوێن دابەش دەکرێت

شەیری بکە لە:
نەوتی سپی لەسنووری پێنجوێن دابەش دەکرێت

دیمەنی دابەشکردنی نەوتی سپی. فۆتۆ - ئەرشیف

ئاڤا نیوز

نەوتی سپی بەسەر دانیشتوانی سنووری پێنجوێن دابەش دەکرێت، قایمقامی پێنجوێن لەوبارەیەوە دەڵێت 'سبەی بەشێکی دیکەی نەوتمان بۆ ڕەوانە دەکرێت'.

چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە سبەی، حکومەتی عێراق نەوتی سپی بۆ سنووری پێنجوێن و ناڵپارێز بنێرێت، لەگەڵ گەیشتنیشی دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: هێمن ئیبراهیم، قایمقامی قەزای پێنجوێن، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە ماوەی یەک ساڵدا ئەمە سێیەم جارە کە نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیانی سنوورەکەدا دابەش دەکەین.

زانیاری زیاتر: نەوتەکە بەمشێوەیە دابەش دەکرێت:

بە کارتی سوتەمەنی نەوتەکە بە هاووڵاتی دەدرێت.

بڕی (200) لیتر نەوت بەرامبەر بە (60000) شەست هەزار دینار بە هەر خێزانێک دەدرێت

دابەشکردنەکە بە چەند قۆناغێک دەبێت

ئەوەی پێویستە بیزانیت: قایمقامییەتی پێنجوێن داوا لە خەڵکی دەڤەرەکە دەکات، هەر کەسێک لە گەڕەکی خۆی بەرمیل دابنێت، چونکە پرۆسەکە بە ڕیزبەندییە و لە گەڕەکی 'بەرکێوەوە' دەستپێدەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ