دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ڕەتدەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی ڕەتدەکرێتەوە

فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی. فۆتۆ - میدیا عەرەبییەکان

ئاڤا نیوز

 

دەنگۆی دەستپێلەکارکێشانەوەی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی هیچ بنەمایەکیی نییە و چوارچێوەی هەماهەنگی بەهیچ شێوەیەک گفتوگۆی لەسەر ئەو پرسە نەکردووە.


وێنە گەورەکە: فالح فەیاز لە حکومەتەکەی حەیدەر عەبادیدا وەک سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دیاری کرا، بەهۆی ڕۆڵیشی لە "توندوتیژی دژ بە خۆپێشاندەران" لە ساڵی 2019، ساڵی 2021 لەلایەن ئەمریکاوە سزای بەسەردا سەپێنرا، لەماوەی ڕابردووشدا دەنگۆی دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی بڵاوکرایەوە.



ڕاگەیێنراوی فەرمی: هادی عامری، ئەمینداری ڕێکخراوی بەدر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند: هەواڵی دەستپێلەکارکێشانەوەی فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی دوورە لەڕاستییەوە و هیچ بنەمایەکی نییە.

بەگوتەی عامری، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەمڕۆژانەی دواییدا هیچ کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامنەداوە تا بڕیارێکی لەو شێوەیەی تێدا درابێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ