لۆگۆی وەزارەتی دارایی عێراق. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی عێراق تۆمەتبارکردنی بە دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەتدەکاتەوە و جەخت دەکاتەوە کە مووچەی ئەم مانگەی هەموو فەرمانبەران لەوادەی خۆیدا خەرج دەکرێت.
وێنە گەورەکە: هەولێر، بەغدا تۆمەتبار دەکات بەوەی دەستی دەستی بە دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی دەکات و هەموو مانگێک داواکاریی نوێ ڕیز دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژی سێشەممە 28-01-2025 ڕێباز حەملان، بریکاری وەزیری دارایی عێراق سەردانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی کرد و پەیامی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی مووچە پێگەیاندووە و پێی گوتووە، هەرێمی کوردستان هەنگاوەکانی لەسەر داواکاری وەزارەتی دارایی عێراق و لێژنە تەکنیکییەکانی هەولێر و بەغدا گرتووەتە بەر و بۆیە پێویستە یاسای بودجە و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی وەک خۆیان جێبەجێ بکرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی عێراق ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: بەردەوامین لە خەرجکردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران و ئەم مانگە تاوەکو ئێستا کۆتایی نەهاتووە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە لەکاتێکدایە کە وەزارەتی دارایی عێراق لە ناوەڕاستی هەموو مانگێک دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکات و تاوەکو 25ـی مانگ مووچەی وەزارەتەکانی دابەش دەکات و دواتر دەست بە ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان دەکات، بەڵام تاوەکو ئێستا کە لە کۆتایی مانگی یەکداین مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە، ئەمەش بەهۆی ئامادەنەبوونی لیستی مووچە بەهۆی داواکارییەکانی بەغدا.
هۆکارە زانراوەکان: وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوە داوە کە هۆکاری دواکەوتنی مووچە بۆ تەواونەبوونی بابەتی بەخانەنشینکردنی ئەو فەرمانبەرانەی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە کە تەمەنیان 60 ساڵی تێپەڕاندووە، هاوکات تاوەکو ئێستا لیستی ناوی ئەوانەی دوو مووچە بەگوێرەی یاساکانی کوردستان وەردەگرن لەگەڵ لیستی ئەوانەی مووچەکانیان بەبانکی کراوە، لەلایەن هەولێرەوە بۆمان نەنێردراوە.
خاڵە سەرەکییەکانی ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق:
- زیاتر لە ساڵێکە دەمانەوێت بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی جێبەجێ بکەین، بەشێوەیەکی پیشەییش مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکەین.
- تاوەکو ئێستا هەرێمی کوردستان داتاکانی تایبەت بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی لە هەموو بانکەکان ڕادەستنەکردووین، هۆکاری دواکەوتنی مووچەش ئەوەیە و بە هاوکاریی هەرێمی کوردستان بەردەوامین لە وردبینکردن لە ناوی ئەوانەی بەگوێرەی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، خانەنشین دەبن و ژمارەیان زیاتر لە 29 هەزار کەسە.
- هەرێمی کوردستان هێزەکانی پێشمەرگەی جیاکردووەتەوە و لە پشکی خۆی مووچەیان پێدەدات، ئەوەش هۆکاری کورتهێنانی مووچەیە، پێویست بوو ئەوان مووچەکانیان لە وەزارەتی بەرگری وەربگرن کە دوو ساڵە تەرخانکردن و ژمارەی هێزەکانیان لە وەزارەتی بەرگری تۆمارکراون.
- بەبانکیکردنی مووچە بابەتێکی بنەڕەتییە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی، نەک پشتبەستن بە لیستی کاغەز بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگانەی دەستبەجێ و لەکاتی خۆیدا.
- تاوەکو ئێستا تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 12ـی ساڵی ڕابردوو ئامادەنەکراوە، بەهۆی بوونی ئەو هەڵانەی لەلایەن ئەوان (وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان)ـەوە کراوە و ئێستا لەگەڵیاندا بۆ ڕاستکردنەوەیان کار دەکەین، مەرجی ناردنی مووچەی هەر مانگێکیش، تەواوکردنی تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی پێشخۆیەتی.
- لە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بۆ مانگی یەکی ئەمساڵ بەردەوامین، ئەم مانگەش تاوەکو ئێستا کۆتایی نەهاتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
یەکەمین سەرۆکی وڵاتی عەرەبی سەردانی سووریا دەکات
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
نەوت لە ناوچە شاخاوییەکانی هەڵەبجە دابەش دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فۆتۆگرافەرێک مێژووی 30 ساڵی هەولێر لە ڕێگەی گەلەریییەکەوە پیشان دەدات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەی فەتوا: دانانی مەرجی غەرامە لە کاتی پەشیمانبوونەوە لە مامەڵەکان دروست نییە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر سواڵکەرەکان بەناوی قورئانەوە خەڵک دەڕووتێننەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەگەڵ ژنەکەی دەردەکەوێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع وەک سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەر لە سووریا دەستنیشانکرا
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
داوا لە عێراق دەکرێت چیتر لە کەرتی وزە پشت بە ئێران نەبەستێت
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سبەی شاندی کوردستان بۆ مووچە دەچێتە بەغدا
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچە گەیێنرایە دەست سوودانی و تەیف سامی
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی کوردستان لە هەولێر لەبارەی مووچە ئامادەکارییەکانی تەواو کرد
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەبارەی مووچە لە ماڵی سوودانی دەکرێت
- بزنس
- 29 کانوونی دووەم
خانەنشینانی نوێ 18 مووچەیان بۆ خەرج دەکرێت