سوودانی بڕیار دەدات لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کۆمپانیایەکی کوردستان بکات
- عێراق
- 28 کانوونی دووەم

لۆگۆی دەستەی دەستپاکیی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی ڕادەسپێرێت کار لەسەر دروستی ڕێکارەکانی وەزارەتی پەیوەندییەکان بکرێت بۆ دڵنیابوون لە حاڵەتەکانی پەیوەست بە بەقاچاخبردنی ئینتەرنێت لەلایەن کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتەوە کە لە هەرێمی کوردستان و عێراق کار دەکات.
وێنە گەورەکە: بەهۆی تازەکردنەوەی گرێبەستێک لەلایەن وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ کۆمپانیای IQ بۆ خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت کە پێشتر لەلایەن خودی وەزارەتەوە کراوەتە لیستی ڕەش، داوای لێپێچینەوە لە وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق دەکرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ناوی باسم عەوادی، وتەبێژی سەرۆکوەزیران ڕایگەیاند: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوای کردووە دەستەی دەستپاکی بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمان دڵنیا ببنەوە لە ڕێکارەکانی وەزارەتی پەیوەندییەکان و بگەن بەو ئەنجامەی کە ئایا گرێبەستی نوێ لەگەڵ کۆمپانیای IQ بۆ خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت کراوە یان نا.
لەلایەکی دیکە: لیژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات، بەهۆی گرێبەستێکی گوماناوییەوە لێپرسینەوە لە وەزیری پەیوەندییەکان دەکرێت و ئەگەری لەکار دوورخستنەوەی هەیە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر حەنان فەتلاوی، سەرۆکی بزووتنەوەی ئیرادە، ڕایگەیاندبوو، هویام یاسری، وەزیری پەیوەندییەکان جارێکی دیکە گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەک کردووە، توانای ئینتەرنێتی بە قاچاخ فرۆشتووە و زیانی نزیکەی 991 ملیار دیناری بەدەوڵەت گەیاندووە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق زانیارییەکانی پەرلەمانتار حەنان فەتلاوی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند: کۆمپانیاکە لە ساڵی 2010 گرێبەستێکی وەبەرهێنانی لەگەڵ وەزارەتەکەیان هەیە و تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
ئای کیو چییە؟ کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتە، لە هەرێمی کوردستان کار دەکات و لە ساڵی 2005ـەوە فایبەر ئۆپتیکی دامەزراند بۆ دابینکردنی ئینتەرنێتێکی خێرا. ساڵی 2012، ئای کیو ئۆنلاینی لە شاری سلێمانی دامەزراند.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق سێ هەزار کەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زیاتر لە 300 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر یەمەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
28 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق سێ هەزار کەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لویس ساکۆ بۆ سیاسییەکانی عێراق: بەسە گەندەڵیی
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
قەیس خەزعەلی: سەرۆکی سووریا بێتە عێراق دەستگیردەکرێت
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتنامە ئاراستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
حەکیم: هەڵبژاردنی داهاتوو وەکو هەڵبژاردنی ساڵی 2005 چارەنووساز دەبێت
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق: هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا دەکرێت