ئایا كشانەوەی ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باشە؟

شەیری بکە لە:
ئایا كشانەوەی ئەمریكا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست باشە؟

ژمارەیەك سەربازی ئەمریكا لە عێراق- وێنە: گێتی

وەرگێڕانی: ئاڤا نیوز

نووسینی ڕیچارد ئەی کڵارک


تێبینی: ئەم ڕاپۆرتە بۆ پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نووسراوە؛ گوزارشت لە ڕای نووسەرەکەی دەکات و ئاڤا نیوز لە ناوەرۆکەکەی بەرپرس نییە.


کڵارک بۆ ماوەی 30 ساڵ لە دەزگاکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا کاری کردووە، لەوانە: پێنتاگۆن، وەزارەتی دەرەوە، نووسینگەی ڕاوێژکاریی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی. پێشتریش وەک سەرۆکی بۆردی بەڕێوەبەرانی پەیمانگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاری کردووە.


لە دوو هەفتەدا نۆ وڵات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکتر بۆردوومان دەکەن بە واتای چی دێت؟


تەنانەت بۆ چاودێرە بەئەزموونەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش قورسە، لێشاوی ئەو هەموو هێرشە مووشەکییانە بژمێرن کە لە دوو هەفتەی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوویان داوە:


-ئوردن هێرشی ئاسمانیی کردە سەر سوریا و وای ڕاگەیاند کە گوایە بنکەی قاچاخچیی دەرمانی هۆشبەری پێکاوە.


  • - ئێران مووشەکی گرتە پاکستان و وای ڕاگەیاند کە گوایە کەمپی خەڵکانێکی یاخیی دژ بە حکومەتی ئێرانی بە ئامانج گرتووە، کە هەوڵ دەدەن هەرێمی بەلوچستانی ئێران سەربەخۆ ببێت.

  • -ئیسرائیل مووشەکی گرتە باشووری دیمەشق لە سووریا، بەرپرسی سەرەکیی هەواڵگریی سوپای پاسداران و جێگرەکەی کوشت.

  • -حووسییەکانی یەمەن، کە گرووپێکی تیرۆریستین و بە دیفاکتۆ حوکمی باکووری یەمەن و پایتەختەکەی دەکەن، چەند جارێک بە درۆن و مووشەک هێرشیان کردە سەر کەشتییە نێودەوڵەتییەکانی نێو دەریای سوور، کە ئێران درۆن و مووشەکەکانی پێیان داوە، دەڵێن گوایە ئەم هێرشانە بۆ پاڵپشتیی فەڵەستینییەکانی غەززەیە.

  • -ئێران مووشەکی گرتە سووریا و وای ڕاگەیاند کە گوایە گرووپی تیرۆریستیی داعشی پێکاوە، تاران ئەوانی بە تەقینەوەکەی یادی قاسم سلێمانی تاوانبار کردووە، کە چوار ساڵ لەمەوبەر بە هێرشێکی درۆنیی ئەمریکا بۆ سەر بەغداد کوژرا.

  • -ئەمریکا و بەریتانیا چەند جارێک هێرشی ئاسمانییان کردە سەر یەمەن و ڕادار و بنکەی هێزی ئاسمانی و هاوێژگەی مووشەکەکانی حووسییەکانیان بە ئامانج گرت، ئەمانەش لە وەڵامی هێرشەکانی حووسییەکاندا بوو بۆ سەر کەشتییە نێودەوڵەتییەکانی نێو دەریای سوور.

  • -ئێران مووشەکی گرتە هەرێمی کوردستان و وای ڕاگەیاند کە گوایە بارەگای هەواڵگریی ئیسرائیلی بە ئامانج گرتووە.

  • -پاکستان مووشەکی گرتە ئێران و وای ڕاگەیاند کە گوایە لە تۆڵەی هێرشەکانی ئێراندا وا دەکات، کەچی ئەوانیش کۆمەڵەیەکی سەربەخۆی بەلوچییەکانیان بە ئامانج گرت.

  • -بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی، بەردەوام بوون لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر ئیسرائیل، گەرچی سوپای ئیسرائیل زۆربەی غەززەی کۆنترۆڵ کردووە.

  • -ئیسرائیل وا زیاتر لە سێ مانگ دەبێت بەردەوامە لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر غەززە.

  • -ئەمریکا هێرشی ئاسمانیی کردە سەر هەندێک بەرپرسی بزووتنەوەی نوجەبا، کە گرووپێکی تیرۆریستیی سەر بە ئێرانن و واشنتن بەوە تاوانباری کردن کە چەندین جار هێرشیان کردووەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا، کە ئەو بنکانە بۆ پاڵپشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە گرووپی تیرۆریستیی داعش کار دەکەن.

  • -حیزبوڵڵای لوبنانی،چەندین جار هێرشی مووشەکی و هێرشی وردی مووشەکییان کردووەتە سەر ئیسرائیل.

  • -ئیسرائیل بە هێرشی ئاسمانی و درۆن ئامانجی حیزبوڵڵای پێکاوە، هەروەها، لەوانەشە بە مەبەست نەبووبێت، بنکەی سەربازیی لوبنانیشی پێکاوە.

  • ئەگەر نەتژماردن، ئەوا ئەوانە نۆ وڵاتن (بە هەندێک گرووپی تیرۆریستییەوە کە ئێستا حکومەتی دیفاکتۆن) کە تەنها لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا هێرشیان کردووەتە سەر وڵاتی تری ناوچەکە.
  •  
  •  چەندین شیکەرەوەی ڕامیاريی بەو دەرئەنجامە گەیشتوون کە جەنگێکی ناوچەیی لە ڕێگەیە. ئەو مەترسییە ڕاستییە، بە زۆریش لەبەر ئەوەی ئێران لە ڕێگەی بریکارەکانیەوە، کە ناوی ناون "بەرەی بەرگریی" هەوڵ دەدات فشار بخاتە سەر ئیسرائیل (حیزبوڵڵای لوبنانی، حووسییەکانی یەمەن، حەماس لە فەڵەستین، لەگەڵ هەندێک گرووپ لە سووریا و عێراق و بەحرەین.

  • حیزبوڵڵا هەوڵی داوە بە هەمان شێوە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل بێ ئەوەی بایی ئەوەندە بیانورووژێنێت کە وەڵامی زۆر توند بدەنەوە و باشووری لوبنان داگیر بکەن. وا دیارە لە نێو حکومەتی ئیسرائیلدا ڕاجیایی هەیە لە بارەی ئەوەی ئایا هێرشەکانی لوبنان بەشی ئەوەندە بەسن کە پێویست بکات باشووری لوبنان داگیر بکەن و هاوێژگەکانی حیزبوڵڵای لێ پاک بکەنەوە، یان نا.
    بە پێچەوانەشەوە، حووسییەکان بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر کەشتییە نێودەوڵەتییەکان و کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە نێو دەریای سووردا، وا دیارە دەیانەوێت ئەمریکا بورووژێنن و تۆڵە بستێننەوە.

  • وا دیارە حکومەتەکانی واشنتن و تەل ئەڤیڤ و تاران لانیکەم یەک شتی هاوبەش کۆیان بکاتەوە، ئەویش ئەوەیە کە هەر سێکیان خوازیارن خۆیان لە جەنگی تەواوەتی لە ناوچەکەدا بە دوور بگرن، کە بەوە کۆتایی بێت ئەمریکا و ئیسرائیل ئێران بۆمبباران بکەن. بەڵام لەوانەشە ئەمە ڕوو بدات، ئیتر بە هۆی لێکدانەوەی هەڵەوە بێت، یان بە هۆی ئەو هەموو هەوڵی ورووژاندنانەی هێزە جۆراوجۆرەکانی ناوچەکەوە بێت کە بە دوای شەڕدا دەگەڕێن.

  • ئەگەر  ئەو جەنگە ناوچەییە گەورەیە ڕوویدا، جیهان بگۆڕێت، تەواوی بەرژەوەندیی جیهانیی ئەمریکا دەهەژێنێت، کاریگەریی لەسەر دەنگدان و هاوپەیمانێتییەکانیش دەبێت. بۆیە هەوڵدان بۆ خۆبەدوورگرتن لێی ئامانجێکی هەرەگەورەی کارگێڕییەکەی بایدنە.

  • دەکرێت لەم ساتە ترسناکانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە زۆر وانە فێر ببین. دووانیان، کە ئێستا ڕوونن، پەیوەندییان بە ڕامیاریی ئەمریکییەوە هەیە، یەکەمیان: ئەو ڕامیارییە بوو کە لە کارگێڕییەکەی ئۆباماوە دەستی پێکرد، ئەویش تێوەگلانی ئەمریکای لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کەم کردەوە و تیشکۆی گواستەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ئاسیا؛ ئەمە هەڵەیەکی گەورە بوو. سەرۆک باراک ئۆباما و هەندێک لە ڕاوێژکارە نزیکەکانی وایان زانی کە مانەوەی ئەمریکا لە ناوچەکەدا تەنها بارودۆخەکە خراپتر دەکات. ئەو کاتە ئۆباڵی هەڵەکانی کارگێڕییەکەی جۆرج بووشیان دایە پاڵ تیمی دەزگاکانی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا.

  • دووەم هەڵە: ئەوە بوو کە ئەمریکا ئەو هەڵەیەی کرد و لێگەڕا دڕندە نووستووەکان بنوون، زۆر هەوڵی نەدا ڕەگوڕیشەی کێشەکانی ناوچەکە دیاری بکات، وەک پێویستیی دروستکردنی دەوڵەتێک بۆ فەڵەستینییەکان و پێویستیی ڕاگرتنی هەوڵەکانی ئێران بۆ تێکدانی سەقامگیریی ناوچەکە لە ڕێگی دروستکردنی تۆڕێکی ناوچەیی میلیشیای چەکدارەوە. ئەو خۆبەدوورگرتنە، یان ئەو ناوردییە لە سەرنجداندا وای کرد شتەکان بەرەو خراپتر بڕۆن و ئێمەیان بەم ڕۆژە گەیاند.

  • وەک مایکڵ کۆرلیۆنی لە فیلمی باوکسالاردا دەڵێت: "ڕێک ئەو کاتەی دەمەوێت بکشێمەوە، ڕامدەکێشنەوە ناو کێشەکان". هەڵەکە ئەوە بوو کە ئەمریکا پێی وا بوو هەرگیز ناتوانێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربچێت، یان ڕۆڵی خۆی تیایدا کەم بکاتەوە و هەوڵ بدات کێشەکانی ناوچەکە پشتگوێ بخات. هەروەها شکستی هێنا لەوەی ڕۆڵی وڵاتێکی گرنگ لە چارەکردنی کێشەکانی ناوچەکەدا بگێڕێت. پێمان خۆش بێت یان نا، کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لای خۆمان لەم ئەمریکایەش کاریگەرییان هەیە. ئەمانە کێشەی ئێمەشن و تەنها ئەو کاتە کەم دەبنەوە کە ئەگەر لەگەڵ هاوڕێکانماندا لە ناوچەکەدا ببینە هاوبەشێکی چالاک و هەوڵ بدەین چارە و سەقامگیرییەک بگەڕێنینەوە بۆ ناوچەکە کە بۆ ماوەیەکی درێژخایەن کار بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان