ئەنەکەسە بەمزووانە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
ئەنەکەسە بەمزووانە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی کۆدەبێتەوە

لۆگۆی ئەنەکەسە لەگەڵ وێنەی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە). گرافیک - ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

هەوڵەکان بۆ زیاتر لێکنزیکبوونەوەی پارتیە کوردییەکان لە ڕۆژائاوای کوردستان بەردەوامن، گوتەبێژی ئەنەکەسەش دەلێت: بەم نزیکانە جارێکی دیکە لەگەڵ مەزڵووم عەبدی کۆدەبینەوە.

وێنە گەورەکە: لەدوای کەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد و دەستپێکردنی سەردەمێکی نوێ لە سووریا، سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانییان چڕکردووەتەوە کە کورد لە سووریای نوێ مافەکانییان پارێزراوبێت، بۆ ئەمەش هەوڵی یەکدەنگی و یەکخستنی کورد لە سووریا دەدرێت.

لێدوانی فەرمی: ئەمڕۆ دووشەممە 2025-1-27، فەیسەڵ یوسف گوتەبێژی ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا "ئەنەکەسە" بە ئاڤا میدیایی ڕاگەیاند:

- سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆک بارزانی بۆ یەکهەڵوێستی کورد، وڵاتانی ئەوڕوپیش داوامان لێ دەکەن بەزوویی کورد کێشە نێوخۆیەکانیان لە سووریا چارەسەر بکەن و یەکهەڵوێست بن.

- ئێمە وەک ئەنەکەسە، هەوڵ دەدەین بە زووترین کات لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆببینەوە و بۆ ئەوەی پێش ئەوەی بڕۆینە دیمەشق کێشەکانمان چارەسەر بکەین.

باکگراوند: ڕۆژی 2025-1-16، لە پیرمام کۆبوونەوەیەکی گرنگ و مێژوویی لەبارەی ئایندەی کورد لە سووریا و ناوچەکە بەڕێوەچوو، سەرۆک بارزانی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبووەوە و دوایین بارودۆخی سووریا و ئایندەی کوردیان لەو وڵاتە تاوتوێ کرد.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ