مامۆستایانی زانكۆ دوای خانەنشینبوونیان وەك وانەبێژ دادەنرێنەوە

شەیری بکە لە:
مامۆستایانی زانكۆ دوای خانەنشینبوونیان وەك وانەبێژ دادەنرێنەوە

باڵەخانەی سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدین

ئاڤا نیوز

دوای جێبەجێکردنی بڕیاری خانەنشیکردنی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردسان لە تەمەنی 60 ساڵی و مامۆستایانی زانکۆ کە نازناوی زانستییان هەیە لە تەمەنی 63 ساڵیدا، ژمارەیەکی زۆر مامۆستای زانکۆ خانەنشین دەبن، سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەدینیش کار بەڕێنمایی دارایی دەکات بۆ گەڕانەوەی مامۆستایانی پێویست وەک وانەبێژ.

چیرۆکی سەرەکی: بە پێی ڕێنمایی دارایی، هەر زانکۆیەک پێویستی بە پسپۆڕییەک هەبێت و لە زانکۆکەدا مامۆستا بۆ ئەو پسپۆڕییە نەبێت، دەتوانێ لە شوێنێکی دیکە بە سەردان یان بە وانەبێژ مامۆستا بۆ زانکۆکەی دابینبکات.

لێدوانی فەرمی: سامان عەبدوڵڵا، وتەبێژی زانکۆی سەڵاحەدین بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو مامۆستایانەی نازناوی زانستییان (پڕۆفیسۆر و پڕۆفیسۆری یاریدەدەرە) لە دوای خانەنشینبوونیشیان دەتوانن لە پڕۆسەی سەرپەرشتیکردنی قوتابییانی خوێندنی باڵا بەردەوام بن، ئێمەش بەپێی ڕێنمایی دارایی وەک وانەبێژ بۆیان هەژمار دەکەین.

ئەوەی پێوستە بیزانیت: سەرۆکایەتی زانکۆی سەڵاحەددین، ئەمەی وەکو چارەسەر بۆ دروستبوونی بۆشایی لە زانکۆکان داناوە، ڕێنماییەکان لە پێشتر لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرچووە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ