
ئاڤا دیجیتاڵ
بڕیارە لەبەردەم کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس ، ئۆکراینا داوای پاراستنی ئاشتی لە ڕووسیا بکات، ئەوە لە كاتێكدایە ئەو دوو وڵاتە دوو ساڵە لە شەڕدان.
چیرۆکە سەرەکیەکە: ئۆکراینا داوای "پاراستنی ئاشتی" دەکات، بۆ کۆتایی هێنان بەو شەڕەی نزیکەی دوو ساڵە لەگەڵ ڕووسیا تێیدایە، ئەویش لە میانی کۆبوونەوەی ڕاوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانی لە سەرانسەری جیهان لە داڤۆس كە ڕۆژی یەکشەممە دەستپێدەكات.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بڕیارە ئەم هەفتەیە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا لەبەردەم کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە داڤۆس وتارێک پێشکەش بکات، بەڵام بەشداری دانیشتنی ئەمڕۆی کۆبوونەوەی سەركردەكان نەبوو کە 81 بەشداربووی وڵاتان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی لەخۆگرتبوو.
لێدوانە فەرمییەکان: سویسرا کە میوانداری دانوستانەکان و کۆڕبەندەکە دەکات، ڕایگەیاندووە دانوستانەکانی ئاشتی ئۆکراینا ئامانجیان کۆتاییهێنانە بە بنەماکانی "بۆ ئاشتییەکی دادپەروەرانە و بەردەوام لە ئۆکراینا" لەسەر ئاستی ڕاوێژکارانی ئاسایشی نیشتمانی.
لەلایەکی دیکەوە: ڕۆڵی جیهان لە دانوستانەکانی پاراستنی ئاشتی ئۆکراینا لە داڤۆس لە تاڕادەیەك ڕوونە و زۆرێک لە وڵاتانی بێلایەن لە ئەفریقا، ئەمریکای لاتین، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا تا ڕادەیەکی زۆر لە پەراوێزدا ماونەتەوە سەبارەت بە ئۆکراینا، بەڵام ئەو وڵاتانە نوێنەریان لە داڤۆس دەبێت ئەم هەفتەیە.
ئەوەی لە بارەیەوە دەگوترێت: ئۆکراینا کە پشتیوانییەکی بەهێزی هاوپەیمانەکانی جیهانی هەیە، چەندین جار ڕایگەیاندووە، تا هەر ئینجێک خاکی خۆی لە ڕووسیا وەرنەگرێتەوە، خۆی ڕادەست ناکات، بەڵام ڕوون نییە کە ئایا وڵاتانی باشووری جیهانی لەگەڵ ئەم پاراستنی ئاشتییە یان نا.
كۆربەندی ئابووری داڤۆس لە گوندی داڤۆس بەرێوەدەچێت لە سوویسرا، سەركردەی دەیان وڵات تێیدا بەشدارن، زیاتر پرسە گرنگەكانی هەنووكەیی تاوتوێ دەكەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار