لە 100 رۆژدا لە غەزە چی ڕوویدا؟

شەیری بکە لە:
لە 100 رۆژدا لە غەزە چی ڕوویدا؟

ئاڤا دیجیتاڵ


100 رۆژ بەسەر شەڕی ئیسرائیل وگرووپە چەكدارەكانی غەزە تێپەڕبوو، بە ماوەدرێژترین شەڕی نێوان ئەو دوو لایەنە دادەنرێت، چاودێرانی نەتەوەیەكگرتووەكان دەڵێن "وەڵامی سوپای ئیسرائیل بۆ هێرشی گرووپە چەكدارەكان زۆرینەی دانیشتوانی كەرتی غەززەی ئاوارە كردووە، كاركردنیش لەنیوەی زیاتری نەخۆشخانەكان راگیراوە، برسێتیش تەنگی بە دانیشتوانی غەزە هەڵچنیوە."


ئەوەی گرنگە: سوپای ئیسرائیل هێرشەكانی چڕكردووەتەوە بۆ ناوچەكانی باكووری غەزە، بەنیازیشن پێشڕەوی بكەن بۆ ناوچەكانی باشوور لەبەر ئەوەی زۆرینەی سەركردەكانی حەماس لەوێ خۆیان شاردووەتەوە.


هۆكارە زانراوەكان: ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێس ئامارەكانی پەیوەست بەشەڕی نێوان گرووپە چەكدارەكانی غەززەو ئیسرائیلی بڵاوكردووەتەوە، كە لە وەزارەتی تەندرووستی فەلەستین و بەرپرسانی ئیسرائیلی  و چاودێرانی نێودەوڵەتی و رێكخراوەكانی فریاكەوتن دەستی كەوتوون.


 ژمارەكان وا دەڵێن: 23 هەزار و 848 فەلەستینی كوژراون.
زیاتر لە هەزار و 200 ئیسرائیلی كوژران.
347 فەلەستینی لە كەرتی خۆرئاوا كوژراون.
790  هاوڵاتی سڤیلی ئیسرائیلی كوژراون.
148   كارمەندی نەتەوەیەكگرتووەكان كوژراون.
لانیكەم 337 كارمەندی تەندرووستی كوژران.
314  سەربازی سوپای ئیسرائیل كوژراون.
ئیسرائیل دەڵێت هەشت هەزار چەكداری حەماسی كوشتووە.
188  سەربازی ئیسرائیلی لەكاتی هێرشی وشكانی بۆ سەر كەرتی غەزە كوژراون.
نۆ  سەربازی ئیسرائیلی لە سەر سنووری لوبنان كوژراون.
29  سەربازی ئیسرائیلی بەهەڵە لەلایەن سوپای وڵاتەكەیانەوە كوژراون.
45 بۆ 56٪   خانوو باڵەخانەكانی غەزە زیانیان بەركەوتووە.
69٪  قوتابخانەكانی غەزە زیانیان بەركەوتووە.
15/36  نەخۆشخانەكانی غەزە تەنیا چەند بەشێكی كەمیان كاردەكەن.
142  مزگەوت زیانیان بەركەوتووە.
سێ  كڵێسا زیانیان بەركەوتووە.
121  ئۆتۆمبێلی فریاكەوتنی غەززە زیانیان بەركەوتووە.
576 هەزار و 600  هاوڵاتی سڤیلی فەلەستینی رووبەرووی برسیێتی تووند بوونەتەوە كە دەكاتە لە 26٪ كۆی دانیشتوانی غەزە.
625 هەزار  قوتابی لە خوێندن دابڕوان، واتە پرۆسەی خوێندن بەتەواوەتی پەكی كەوتووەو راگیراوە.
60 هەزار و پێنج  هاوڵاتی فەلەستینی برینداربوون.
زیاتر لە چوار هەزار هاوڵاتی فەلەستینی لەكەرتی خۆرئاوا برینداربوون.
12 هەزار و 536  ئیسرائیلی برینداربوون.
 هەزار و 85 سەربازی ئیسرائیلی لەو كاتەی هێرشی وشكانی دەستیپێكردووە برینداربوون.
 لە حەوتی ئۆكتۆبەرەوە كە شەڕ دەستیپێكردووە دوو هەزار و 496 سەربازی سوپای ئیسرائیل برینداربوون.
یەك ملیۆن و 900 هەزار  هاوڵاتی دانیشتووی كەرتی غەزە ئاوارەبوون كە دەكاتە لە 85٪ دانیشتوانی غەزە.
249 هەزار و 263 هاوڵاتی ئیسرائیلی لە شارەكانی باكوورو باشووری وڵاتەكە ئاوارەبوون كە دەكاتە لە 2.6 دانیشتوان.
لە حەوتی ئۆكتۆبەر 253 ئیسرائیلی لەلایەن حەماسە بەبارمتە گیران.
121 بارمتە لەلایەن حەماسەوە ئازاد كراون.
ژمارەی ئەو بارمتانەی كە لە حەوتی ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردوەوە دەستبەسەرن و تا ئێستاش لە كەرتی غەزەن 132 كەسن، 111 پیاو، 19 ژن، 2 منداڵ( 121 ئیسرائیلین، 11 بیانین).
لە حەوتی ئۆكتۆبەرەوە 14 هەزار مووشەك بە ئاڕاستەی ئیسرائیل تەقێندراون.


ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ژمارەی كوژرانی خەڵكی سڤیل لە فەلەستین هێشتا دیار نییە، بەڵام بەپێی ئامارەكانی بزووتنەوەی حەماس سێیەكی ئەوانەی كوژران ژن و منداڵن.

شەیری بکە لە: