سەرۆك بارزانی: هەڵوێستی ترەمپ لەبارەی ڕەگەز گۆڕاوەکان شەرەفمەندانەیە
- کوردستان
- 25 کانوونی دووەم

وێنەیەکی سەرۆک بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆك بارزانی دەستخۆشی لە هەڵوێستی دۆناڵد ترەمپ لەبارەی دیاریكردنی ڕەگەزی مرۆڤ دەكات و بە شەرەفمەندانە وەسفی دەكات، داواشی لێدەكات، ڕۆڵی هەبێت لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە.
چیرۆکی سەرەکی: سهرۆک مهسعود بارزانى له چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ كهناڵى (شەمس) کە شەوی ڕابردوو بڵاوکرایەوە، باسی لە خولی دووەمی سەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ كرد و ڕایگەیاند:
- هاتنی ترەمپ سەردەمێكی نوێیە بۆ ئەمریكا و هەموو جیهان.
- من مرۆڤێكی باوەڕدارم بەخودا، لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە كە خودای گەورە مرۆڤی لە نێر و مێ دروستكردووە، ترەمپ گەڕایەوە بۆ ئەو بنەمایەی كە خودا بۆ مرۆڤی داناوە.
- ئەزموونی پێشووترمان لەگەڵ ترەمپ سەركەوتوو نەبوو، ئەوكات ترەمپ نوێ بوو، پێدەچوو زانیاریی زۆری لەبارەی كورد و ناوچەكە نەبێت، بەشێك لەوانەی دۆسیەی عێراق و كوردستانیان لەبەردەست بوو هەموویان بەشێوەیەكی گشتی لایەنگری دژ بە كورد بوون، ڕێككەوتێكی سەیر بوو.
- داوا لە ترەمپ دەكەم ڕۆڵی هەبێت لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە.
- دەخوازین ترمپ یارمەتی گەلانی چەوساوە بدات.
زانیاریی زیاتر: هەر پەیوەست بە ئەمریكا، سەرۆك بارزانی ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریكا لە عێراق بكشێتەوە هەمان سیناریۆی گەڕانەوەی داعش بەڵكو بەشێوەیەكی خراپتریش دووبارە دەبێتەوە، پرسی وروژاندنی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا تەنیا بۆ موزایەدەی سیاسییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دۆناڵد ترەمپ، لە وتاری سوێندخواردنەکەیدا وەك سەرۆكی نوێی ئەمریكا، لە پاڵ چەند بڕیارێكی ئابووری، ژمارەیەك بڕیاری پەیوەست بە باری کۆمەڵایەتیشیدا لەنێویاندا وتی، لە ئەمریکا تەنیا دوو ڕەگەز دەبن، نێر و مێ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 9 چرکە لەمەوپێش
لە عێراق سێ هەزار کەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زیاتر لە 300 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر یەمەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
20 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی شەهیدان و ئەنفالکراوان و تەندروستی کۆیە سەردانی بەغدا دەکەن
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت