لە سەرەتای شەڕی غەززەوە حەماس 15 هەزار کەسی چەکدار کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 25 کانوونی دووەم

ژمارەیەک چەکداری بزووتنەوەی حەماس
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکان لەدوای حەوتی ئۆکتۆبەری 2023ـەوە کە شەڕی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس دەستیپێکرد، حەماس لەنێوان 10 بۆ 15 هەزار چەکداری بۆ ڕیزەکانی زیاد کردووە.
زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکانی دوو سەرچاوەی کۆنگرێسی ئەمریکا کە بە هەواڵگریی ئەمریکایان داوە و ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، لە ماوەی شەڕدا حەماس 10 تاوەکو 15 هەزار چەکداری نوێی بۆ ڕیزەکانی زیاد کردووە، ئەگەری ئەوەش هەیە ئەوەندە چەکداریشی لەدەست دابن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە لەگەڵ ئەوەدا زۆربەی چەکدارە نوێکانی حەماس گەنجن، بەڵام ڕاهێنانی پێویستیان پێ نەکراوە. لەگەڵ ئەوەشدا بوونی ئەم ژمارە زۆرە لە چەکدار وا دەکات حەماس وەک هەڕەشەیەکی بەردەوام بۆ سەر ئیسرائیل بمێنێتەوە.
قوڵتر: ئەمە لە کاتێکدایە ئیسرائیل بە ئامانجی لەناوبردنی حەماس هێرشی سەر کەرتی غەززەی دەست پێکرد و 15 مانگ بەردەوام بوو.
باکگراوند: دوای 15 مانگ جەنگ و کوژرانی 47 هەزار فەلەستینی و 1200 ئیسرائیلی، بەنێوەندگیریی میسر، ئەمریکا و قەتەر، حەماس و ئیسرائیل ڕێککەوتنی ئازادکردنی دیلەکان و ئاگربەستی غەززەیان واژۆ کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک جەژنی ئەکیتۆی کلدانی و ئاشووری و سریانییەکان بەڕێوەچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و سیسی سەبارەت بە غەززە گفتوگۆ دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر پیشەسازیی درۆنی ئێرانیدا دەسەپێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی بۆ پزیشکیان: هەڕەشەکانی سەر ئێران ڕەتدەکەینەوە