
باڵەخانەی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بڕیارێك لە بەرژەوەندی دووكانداران دەدات و وەرگرتنی پارەی تابلۆی سەر دووكان بە نایاسایی ئەژمار دەكات.
وێنە گەورەكە: دوای ئەوەی هاووڵاتیەك لە دادگای بەرایی هەولێر سكاڵای یاسایی لەدژی هەریەك لە سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەری ڕێگەپێدراوی كۆمپانیای میدیا تیك بۆ تەكنەلۆژیای زانیاری تۆماركرد بەبیانووی نایاسایی وەرگرتنی پارەی تابلۆی سەر دووكان لە دووكانداران، دادگای بەرایی بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری وەرگرتنی پارەی تابلۆ و پابەندكردنی داوالێكراوی دووەم، كۆمپانیای میدیا تیك بۆ تەكنەلۆژیای زانیاری بە جێبەجێكردنی بڕیارەكە، هاوكات بڕیاریدا سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر لە داواكە دەربهێندرێت بە بیانووی هیچ پەیوەندییەكی بەم داوایەوە نییە.
نووسراوی فەرمی: وێنەیەكی بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان لای ئاڤا میدیا پارێزراوە و تێیدا دادگای پیاچوونەوە، بڕیاری دادگای بەرایی هەولێری پەسەند كردووە و دووپاتی لە نایاسایی وەرگرتنی پارەی تابلۆ لە دووكانداران كردووەتەوە.
باكگراوند: زیاتر لە چوار ساڵە وەزارەتی شارەوانیی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، بڕە پارەیەك وەك نرخی تابلۆی دووكان و شوێنە بازرگانییەكان لە دووكانداران و خاوەن كارگە و شوێنە بازرگانییەكان وەردەگرێت كە بەپێی شوێنی تابلۆ و قەبارەكەی دیارییكردووە، تابلۆی سەرەكیی سەر شوێنەكان به 30 هەزار دینار و تابلۆی سەر بیناكان و تەنیشتیان به 20 هەزار دینار دیاریكراون، ههروهها تابلۆی لەیزەری یان تەلەڤیزیۆنی به 120 هەزار دینارە. ئەو بڕیارەش ناڕەزایی دووكاندارانی بەدوای خۆیدا هێنا و زۆربەی دووكاندارەكانی ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بۆ دەربازبوون لە پێدانی ئەو پارەیە، تابلۆی سەر دووكانەكانیان لێ كردەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 چرکە لەمەوپێش
لە عێراق سێ هەزار کەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زیاتر لە 300 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر یەمەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
20 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی شەهیدان و ئەنفالکراوان و تەندروستی کۆیە سەردانی بەغدا دەکەن
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت