
ئاڤا دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری ناردنی زیاتر لە 618 ملیار دیناری بۆ دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دا، ئەم بڕە پارەیە تاوەکو پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە، مانگانە بۆ هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
بۆچی گرنگە: بەغدا لە خەرجی ڕاستەقینەی بودجەی ساڵی 2024، لە چوارچێوەی پشکی هەرێمی کوردستان پارەکە دەنێرێت و قەرز و سولفە نییە، حکومەتی هەرێمی کوردستان کورتهێنانی ئەو بڕەپارەیە تەواو دەکات و مووچەی مووچەخۆرانی پێ دابەش دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: هەموو هەفتەیەک، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە ڕۆژانی سێشەممە کۆدەبێتەوە، بەڵام دوێنێ ئەنجوومەنەکە بڕیاری دا کۆبوونەوەکە بەمەبەستی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە پێش بخات، ئەمڕۆ یەکشەممە 14-01-2024 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران کۆبووەوە و بڕیاری ناردنی 618 ملیار و 587 ملیۆن و 29 هەزار و 346 دیناری دا.
لێدوانی فەرمی: باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند "بڕیاردرا بە پارەدارکردنی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2024 بە بڕی 618 ملیار و 587 ملیۆن و 29 هەزار و 346 دینار".
شێوازی جێبەجێکردنی: د. ڤیان سەبری، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئاڤا میدیا شێوازی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ڕوونکردەوە "دوای دەرکردنی بڕیارەکە، وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە ڕێکارەکانی ناردنی کردووە و ئەم هەفتەیە پارەکە دەگات".
باکگراوند: هەفتەی ڕابردوو شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق کۆبووەوە، داوای ناردنی ماف و پشکی مووچەی مووچەخۆرانیان کرد.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاکان فیدان سەردانی فەرەنسا دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەقفی سوننی عێراق بەهۆی ڕۆژی جەژنەوە سزای مامۆستایەکی ئایینی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناڕەزایەتییەکانەوە تورکیا سزای مێتا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق و هەرێمی کوردستان بە جیا پەنا بۆ بەکارهێنانی بارانی دەستکرد دەبەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
1 نیسان
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
1 نیسان
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار