دوو ڕاگەیێنراوی جیاواز لەبارەی کۆبوونەوەی سوودانی و شاسوار عەبدولواحید
- کوردستان
- 23 کانوونی دووەم

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ - محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و نووسینگەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەغدا بە جیا ڕاگەیێنراویان لە بارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان سوودانی و شاسوار عەبدولواحید بڵاوکردەوە، کە یەکێکیان باسی مووچە دەکات و ئەوەی دیکە بە هیچ شێوەیەک باسی مووچە ناکات.
وێنە گەورەکە: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەغدا کۆبوونەوە، کۆبوونەوەکەش لە ئۆفیسی نەوەی نوێ کراوە و سوودانی سەردانی شاسوار عەبدولواحیدی کردووە. هەردوولا ڕاگەیێنراویان لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بڵاوکردووەتەوە، بەڵام ڕاگەیێنراوی هەردوولا لەبارەی مووچەوەزۆر جیاواز بووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی شاسوار عەبدولواحید ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا مووچەی خەڵکی کوردستان و دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و دوایین پێشهاتە سیاسییەکان تاوتوێکراون. سوودانی لەبارەی مووچە گوتوویەتی ئەمساڵ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێردرێت و مەترسی لەسەر نییە.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: نووسینگەی سوودانی بڵاویکردووەتەوە؛ لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک دۆسیە لەسەر ئاستی نیشتمانی تاوتوێ کراون، یەکێک لەوانە پێکهێنانی کابینەی 10ی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە و سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەسەر گرنگی پاڵپشتیکردنی گفتوگۆی نێوان هێزە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان کردووەتەوە. لە ڕاگەیێنراوەکەی سوودانیدا تەنانەت بە یەک وشەش باسی مووچە نەکراوە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و نووسینگەی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە بەغدا دوو ڕاگەیێنراوی جیاوازیان بڵاوکردەوە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
داهاتی ناوخۆ و میزان موراجەعە ڕەوانەی بەغدا دەکرێت
- بزنس
- 58 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ترەمپەوە وەبەرهێنەرە چینییەکان ڕوودەکەنە ئەوروپا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
لە ڕانیە لەکاتی بەڕێوەچوونی پرسەیەک زیاتر لە سێ هەزار دۆلار دەدزرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
"خواست لەسەر کڕینی زێڕ زیاتر دەبێت"
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونێکی ئاڤا کێشەی ئاوی گەڕەکی ژین لە هەولێر چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان