ڕاکردنی بەکۆمەڵ بۆ هاوکاریکردنی تووشبووانی شێرپەنجە بەڕێوەچوو

شەیری بکە لە:
ڕاکردنی بەکۆمەڵ لە هەولێر  - وێنە: تایبەت بە ئاڤا

ڕاکردنی بەکۆمەڵ لە هەولێر - وێنە: تایبەت بە ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

لە هەولێر ڕاکردنی بەکۆمەڵ بەڕێوەچوو و داهاتەکەی بەخشرایە تووشبووانی نەخۆشیی شێرپەنجە.  

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە 02-03-2024، لە شاری هەولێر، ڕێکخراوی ئەربیل ماراسۆن، پێنجەم ڕاکردنی ئومێدی بە مەبەستی کۆکردنەوە و هاوکاری بۆ تووشبووانی نەخۆشیی شێرپەنجە لە هەولێر بەڕێوەبرد.

 

چی ڕوویدا: ماوەی ڕاکردنەکە 3 کیلۆمەتر بوو، دەستپێکی ڕاکردنەکە لە شەقامی کەرکووک، نزیک چواڕیانی شەهید ئەکرەم مەنتک بوو، خاڵی کۆتایی لەنێو نەخۆشخانەی نانەکەلی بوو.


 
لێدوانی فەرمی: عەبدولستار عیسمەت، سەرۆکی ڕێکخراوی ئەربیل ماراسۆن، لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: ئامادەکارییەکی زۆر باشمان بۆ ئەم ڕاکردنە کردبوو، ژمارەیەکی زۆر لە چینوتوێژەکان بەشداریان کردبوو، ئامانج لێی کۆکردنەوەی داهات بوو "بۆ هاوکاریکردنی تووشبووانی نەخۆشیی شێرپەنجە".

 

زانیاریی زیاتر: لەکۆتاییدا بڕی ئەو کۆمەکەی کۆکرابووەوە کە نزیکەی 15 ملیۆن دیناری عێراقی بوو، بە نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر بەخشرا، خەڵات و دیارییش بەسەر براوەکانی ڕاکردنەکە دابەش کرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: