ئاڤا نیوز
قەرەباڵغییەکی زۆر لە فەرمانگەکانی شارەکاندا دروستبووە، ژمارەیەکی زۆری فەرمانبەر خانەنشین دەبن و بەشێوەیەکی کتوپڕ ئەرکەکانیان جێدەهێڵن، بەگوێرەی ڕێنمایی وەزارەتی دارایی، 23 ڕۆژە ئەو کەسانە خانەشینی دەیانگرێتەوە و زیاد دەوامیان کردووە، چونکە لە 01-01-2025ـەوە وەک خانەنشین هەژمار دەکرێن.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: حکومەتی عێراق داوای لە هەرێمی کوردستان کردووە تەمەنی خانەنشینی هاوتا بکەن، بەمەش ئەم مانگە هەزاران فەرمانبەر بەیەکەوە خانەنشین دەکرێن، دەبێت ئەمڕۆ لە فەرمانگەکانیان بە نووسراوی فەرمی دەست لەکارهەڵگرتن بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگشتی بۆ فەرمانبەرانی ئاسایی سێ تەمەن دەگرێتەوە، 60 و 61 و 62 ساڵ، بەڵام بۆ هەندێکی دیکە شەش بۆ حەوت تەمەن دەگرێتەوە، بۆنموونە پرۆفیسۆر و مامۆستایانی زانکۆ و یاریدەدەرەکانیان.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی سلێمانی بە ئاڤای گوت، "تاوەکو درەنگانی شەو لە ئەرکدا دەمێنینەوە، بۆ ئەوەی مامەڵەی زۆرترین خانەنشین ڕایی بکەین و لەنێو لیستی مووچەی مانگی دوو وەک خانەنشین تۆماربکرێن و بەهاوتاکراوی مووچەکانیان وەربگرن."
زانیاریی زیاتر: ئەوانەی خانەنشین دەکرێن لە مانگی یەکەوە مووچەی خانەنشینی وەردەگرن و ئەو فەرمانبەرانەشی وارسی شەهیدی پلە یەک و پلە دوو بێت، دەبێت نووسراوێک لە دەزگای شەهیدان بێنێت و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشنین بکرێت بۆ ئەوەی خزمەت و ئیمتیازاتەکانیان بۆ ببەسترێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
34 زیندانیی دیكە بە لێبوردنی تایبەت ئازاد كران
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
زانیاری لەبارەی خانەنشینکردنی مامۆستایان ئاشکرا دەکرێت
- بزنس
- 59 خولەک لەمەوپێش
جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو گرفت بۆ حکومەت دروست دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بەرگری تورکیا: هێزەکانمان لە سووریا دەمێننەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
26 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی محەممەدی ماملێ تێدەپەڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
محەممەد بن سەلمان 600 ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ئەمریکادا دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
داد و ئاوەدانی، نادادی و وێرانکاری بەبۆنەی پەیامەکەی سەرۆک بارزانییەوە
22 کانوونی دووەم
ئهزموونی یهكڕیزیی و دهستكهوت له بهغدا
22 کانوونی دووەم
خالید خۆشناو: زیاتر لە %75ی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر تەواو بووە
21 کانوونی دووەم
- بزنس
- 59 خولەک لەمەوپێش
جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو گرفت بۆ حکومەت دروست دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا وەڵامی هەرێمی کوردستان دەداتەوە
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی ئامادەکردنی لیستی مووچە و داواکارییەکانی بەغدا
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنی لیستی مووچەی مانگی یەک بۆ بەغدا دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو
- بزنس
- 22 کانوونی دووەم
جیاوازی نێوان بیتکۆین و گۆشتی مانگا چییە؟