چوار پارێزگا بەمەبەستی دابینکردنی زەوی بۆ سەربازە کوردەکانی سوپای عێراق دیاریکراوە

شەیری بکە لە:
چوار پارێزگا بەمەبەستی دابینکردنی زەوی بۆ سەربازە کوردەکانی سوپای عێراق دیاریکراوە

لۆگۆی وەزارەتی بەرگری عێراق. گرافیک - ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

لە عێراق ئامادەسازییەکان بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر هێزە سەربازییەکان بەردەوامە بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا چارەنووسی ئەو سەربازە کوردانەش یەکلایی کراونەتەوە کە لەنێو ڕیزەکانی سوپای عێراقدان.

چیرۆکی سەرەکی: هەزاران سەربازی کورد لە ڕیزی یەکە جیاوازەکانی سوپای عێراقدان، لە هەموو ماف و شایستەییەکاندا سوودمەند دەبن، لە پرۆسەی پێدانی زەوی بە هێزەکان بەهۆی ئەوەی شوێنی نیشتەجێبوونیان هەرێمی کوردستان چارەنووسیان بەنادیاری مابووە و ئێستا پێشنیازێکی نوی کراوە بۆ ئەوەی بێبەش نەبن.

زانیاریی تایبەت: فەرماندەیەکی هێزەکانی پاسەوانی سنوور بە ئاڤای گوت، "سنووری پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین و دیالە دیاریکراون بۆ ئەوەی بەگوێرەی نزیکی شوێنی نیشتەجێبوونی سەربازەکە زەوی پێبدرێت، بەڵام ئەم پێشنیازە نەبووەتە بڕیار و ئێستا لە قۆناغی گفتوگۆدایە."

لەلایەکی دیکەوە: سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق لە بەغدا ڕایگەیاند، "لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئێمە ناتوانین لە شوێنی خۆیان زەوی بۆ سەربازە کوردەکان دابین بکەین و لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق بۆیان دابیندەکرێت."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ