لەبارەی چارەنووسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە شاندێک دەچێتە بەغدا
- کوردستان
- 21 کانوونی دووەم
عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمشەو وەزیری شەهیدان و ئەنفالکراوانی کوردستان لەسەر چارەنووسی منداڵە ونبووەکانی هەڵەبجە سەردانی بەغدا بکات.
چیرۆکی سەرەکی: لەكۆی 211 منداڵی ونبووی هەڵەبجە تەنیا 10 منداڵ دۆزراونەتەوەو بە خێزانەكانیان شادبوونەتەوە، تاوەکو ئێستا چارەنووسی 201 منداڵی دیکە دیار نییە.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا حاجی مەحمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمشەو دەچینە بەغدا، هەروەها سبەی لەگەڵ باڵیۆزی ئێران، دامەزراوەی شەهیدانی عێراق، پزیشکی دادی عێراق کۆدەبینەوە.
ئەوەش خستەڕوو کە شاندەکە لە نوێنەرانی وەزارەتەکانی ناوخۆ، داد، فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێکهاتووە، ئامانج لە سەردانەکەمان خێراکردنی هەنگاوەکانی سۆراغکردنی منداڵە ونبوەکانی هەڵەبجەیە کە دوای ٣٦ ساڵ تەنیا ژمارەیەکی کەمیان دۆزراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق سێ هەزار کەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیر کراون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا زیاتر لە 300 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر یەمەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
28 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێت و دەبرێتە دەرەوەی کوردستان
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تیمێکی شەهیدان و ئەنفالکراوان و تەندروستی کۆیە سەردانی بەغدا دەکەن
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار گەنجێک لە بەنداوی ئاقوبان دەخنکێت