زانیاریی نوێ لەسەر دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی زانکۆ و پەیمانگەکان

  • بزنس
  • 21 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
زانیاریی نوێ لەسەر دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی زانکۆ و پەیمانگەکان

دیمەنی ژمارەیەک مامۆستای گرێبەست لەکاتی سەرپەرشتیکردنی تاقیکردنەوەی قوتابیان، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

 

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم کوردستان بە گشتاندنێک سەرجەم یەکە ژمێریارییەکانی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان ئاگادارکردووەتەوە، بۆ ئەوەی لە مانگی 11ـەوە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بکرێت، بەڵام لەبەشێکی زۆری زانکۆکان مامۆستایان مووچەکانیان وەرنەگرتووە.
 

وێنە گەورەکە: بەهۆی دواکەوتنی زانکۆ و پەیمانگەکان لە تەواوکردنی ڕێکارەکان، بەشێکی زۆری مامۆستایانی گرێبەست لە وەرگرتنی یەکەم مووچەیان بێبەش بوون، تەنیا لە زانکۆی گەرمیان شایستە داراییەکان خەرج کراوە ئاڤا بەدواداچوونی کردووە و لە هۆکارەکەی کۆڵیوەتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، سەرۆکی دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە ئاڤای گوت، "ئێمە گشتاندنمان بۆ سەرجەم زانکۆکان کردووە، بۆ ئەوەی هەماهەنگی لەگەڵ گەنجینەکانی سنووری خۆیان بکەن و مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بدرێت، لە بەشێکی زانکۆکان پارەکە خەرجکراوە."

 

ئەمەش  بزانە: بە فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، مامۆستایانی وانەبێژی خوێندنی باڵا گرێبەستیان بۆ کراوە چوار هەزار و 104 مامۆستای وانەبێژ لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، مووچەیان بەگوێرەی بڕوانامەکانیان لە 400  هەزارەوە بۆ ملیۆنێک و 200 هەزار دینار دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: