کێشە بۆ هەمواری یاسای بودجە دروست کراو دەنگی لەسەر نەدرا

شەیری بکە لە:

دیمەنی کۆبوونەوەی ئپەرلەمانی عێراق، وێنە: AA


ئاڤا نیوز

سەرەڕای پێداگریی لایەنەکانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر دەنگدان بە هەمواری یاسای بودجە، جارێکی دیکە کێشە بۆ ئەو هەموار دروستکرایەوەو لە کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان دەرهێنرا.

 

بۆچی گرنگە: بەگوێرەی هەمواری بڕگەی (ج) ماددەی 12 لە یاسای بودجە، تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان لە 6 دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار زیاد دەکرێت، لەسەر ئەو بنەمایەش بڕیارە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ دەستپێبکاتەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ئەگەرچی بڕگەی یەکەمی دانیشتنەکە کە تایبەت بوو دەنگدان لەسەر لە هەمواری یاسای بودجە، بەڵام بەهۆی پێشنیازێکی نوێنەری حکومەت لە پەلەمان ئەو بڕگەیە لە خشتەی کاری پەرلەمان دەرهێنرا.

 

لێدوانی ڕۆژنامەوانی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوێنێ ڕێککەوتنێکی سیاسی کرابوو لەبارەی هەموارەکە، بەڵام ئەمڕۆ هەندێک دەستکاری پرۆژەی هەموارەکە کرا، کە ئەمەش جێگەی قبووڵ نییە، بەڵکو ئێمە و زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئەوە هاوڕایان کە ئەم پڕۆژەیە چۆن لە لایەن حکومەتەوە هاتووە با بەو شێوەیە تێپەڕێندرێت.

 

نوێ دەکرێتەوە... 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ