ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاشكرای دەكات كە سەرەتای هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەیەكی دیكە لەنێوان شاندی باڵای هەولێر و بەغدا دەكرێت و بڕیار لەسەر ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەدرێت.
چیرۆكی سەرەكی: بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ لە بەغدای پایتەختی عێراق، شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق، بە سەرپەرشتیی فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆكوەزیرانی عێراق و سەرۆكی ئەنجوومەنی ئابووریی، كۆبوونەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: لە کەشێکی ئەرێنی و بەرپرسیارانەدا گفتوگۆ لەسەر ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2025 کرا و هەردوولا هاوڕابوون کە هەموو هەوڵەکان بخرێنەگەڕ بۆ لابردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەم ساڵدا، هاوکات داواکارییەکانی حکومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ناردنی ئەو شایستانەی کە ساڵی ڕابردوو نەنێردراون بە داتا و بەڵگەی فەرمی خرایە ڕوو و گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
- هەردوولا ڕێكکەوتن کۆبوونەوەکان بەردەوام بێت و ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی هاوبەش ئەنجام بدرێت کە تیایدا بڕیاری پێویست لەسەر ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بدرێت و ڕاسپاردەی پێویستیش ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بکرێت.
- هەر لەکۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا تیمێکی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی دارایی فیدراڵ و وەزارەتی دارایی هەرێم پێکبهێنرێت و لە سبەی سێشەممەوە تیمەکە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەستبەکار بن و ئامادەکاری پێویست بکەن بۆ کۆبوونەوەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەسەر ئەرک و پابەندییەکانی هەردوولا بۆ ساڵی 2025.
ئەمەش بزانە: لێدوانی فەرمی: ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ئاڤا میدیا لە زاری سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڵاوی كردەوە كە وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری داوە شاندێک بۆ بەدواداچوونی لیستی مووچە و ناوی فەرمانبەران و تەرازووی پێداچوونەوە بنێرێتە هەولێر، شاندەکەش لە پێنج کەس پێکهاتوون، لە ڕێگان و ئەمشەو دەگەن، هاوكات بڕیارە یەکشەممەی داهاتوو کە دەکاتە 26-01-2025 کۆبوونەوەیەکی دیکە لەنێوان هەولێر و بەغدا بکرێت و چاوەڕوان دەکرێت بڕیار لەسەر چەند شتێک بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 7 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق 14 حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون ڕاگەیێنرا
- بیروڕا
- 11 خولەک لەمەوپێش
سێ ڕێڕەوی گۆڕانکاری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- ژینگە
- 35 خولەک لەمەوپێش
وەزیری ژینگەی عێراق بۆ ئاڤا: پیسبوونی هەوای بەغدا زیادیکردووە
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی تایبەت هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دواخرا
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش
دەسەڵاتی دادوەریی عێراق دەتوانێت چی بەرامبەر ئەحمەد شەرع بکات؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان