خامنەیی لەكاتی دەنگدان- وێنە:iranintl
ئاڤا نیوز
ڕۆژی هەینی، هەڵبژاردنی دوازدەیەمین خولی ئەنجوومەنی شوورای ئیسلامی و شەشەمین خولی ئەنجوومەنی دەستەبژێری ڕێبەری، لە سەرتاسەری ئێران بەڕێوەچوو. لەم هەڵبژاردنەدا، زیاتر لە 61 ملیۆن کەس لە کۆی 85 ملیۆن دانیشتوانی ئێران مافی دەنگدانیان هەبوو.
کورسییەکانی پەرلەمان و خوبرەگان
بڕیارە لەم هەڵبژاردنەدا 290 نوێنەر لە 208 بازنەی هەڵبژاردنەوە ڕەوانەی ئەنجوومەنی شوورا، پەرلەمان، بکرێن. هاوکات، 88 کورسی لە ئەنجوومەنی دەستەبژێری ڕێبەر، خوبەرەگان، لە نێوان 144 بەربژێردا پڕدەکرێنەوە.
ژمارەی بەربژێرەکانی پەرلەمان
بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی ناوخۆی ئێران، نزیکەی 25 هەزار کەس ناوی خۆیان وەک بەربژێر تۆمار کردبوو، بەڵام ئەنجوومەنی چاودێریی – شوورای نیگەهبان شایستەیی تەنیا 11 هەزار لەو خوازیارانەی پەسەند کرد.
ساردوسڕترین هەڵبژاردن
ڕێژەی بەشدارییکردن لە هەڵبژاردنی ئەمساڵ بە بەراورد بە ساڵانی پێشوو نزمە. بە جۆرێک شرۆڤەکاران ئەم هەڵبژاردنەیان بە ساردترین هەڵبژاردنی ناو مێژووی 45 ساڵەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەسف کردووە.
هەوڵەکان بۆ هاندانی بەشداریی دەنگدەران
بەرپرسانی ئێرانی داوای بەشداریی دەنگدەرانیان لە هەڵبژاردنەکاندا كرد و بە لای ئەوانەوە گرنگ ڕێژەی بەشدارییکردنەکەیە و گرنگ نییە دەنگ بە کام یەک لە بەربژێرەکان دەدەن. لەم چوارچێوەیەدا، ئایەتوڵا خامنەئی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، دوای بەشداریکردن لە دەنگدان، جارێکی دیکە داوای لە خەڵکی ئێران کرد بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان؛ ئەو گوتی "هاوڕێیانتان خۆشحاڵ بکەن و ناحەزانتان نائومێد بکەن". هاوکات، ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران و بەرپرسانی دیکەش بەشدارییان لە هەڵبژاردن کرد و داوایان لە خەڵک کرد بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.
بایکۆت
بەر لە دەستپێکی هەڵبژاردنەکان، زۆرێک لە حیزب و کۆمەڵە سیاسییەکانی ناوخۆی ئێران بەشدارییکردن لەم هەڵبژاردنەیان ڕەتکردبووەوە و هۆکارەکەیان بۆ چۆنییەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەڕاندبوویەوە. چەند ڕۆژێك پێش لە هەڵبژاردن، زیاتر لە 300 کەسایەتی دیاری سیاسی، ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی ئێران لە تۆمارێکدا داوایان کردبوو ئەم هەڵبژاردنە بایکۆت بکرێت چونکە "پێچەوانەی خەڵکسالارییە و لە سەرەتاوە ئەنجامەکەی دیارە"؛ ئەوان دەڵێن "بەشدار نابین و نابینە بەشێک لەم شانۆگەرییە".
هاوکات، لە دەرەوەی ئێرانیش زۆر کەس و پارت و لایەن داوایان لە خەڵکی ئێران کردبوو بایکۆتی هەڵبژاردنەکە بکەن.
گرانیی و دەنگدان
یەکێک لە هۆکارەکانی ناڕەزایی خەڵک لەم خولەی هەڵبژاردندا، جیا لە هۆکارە سیاسییەکان، هۆکاری ئابوورییە. بە جۆرێک، هەڵاوسان بە ڕێژەی 40% بەرز بووەتەوە و نرخی خۆراک و کەرەستە سەرەتاییەکانی ژیانی ڕۆژانە تەواو بەرز بووەتەوە و ئەمەش ناڕەزایی زۆری درووست کردووە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: بەگوێرەی پێشبینی شارەزایان، ئەگەر هەیە ئەمساڵ کەمتر لە 30%ی خەڵکی ئێران بەشداریی دەنگدان بکەن؛ سەبارەت بە تارانی پایتەختیش، ئەم ڕێژەیە زۆر کەمترە، بە جۆرێک چاوەڕێ دەکرێت تەنیا 8%ی خەڵکی تاران بەشداریی دەنگدان بکەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە خولی پێشووی پەرلەمان، ڕێژەی بەشداریی 42% بوو.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق نیازپاکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە ڕادەگەیێنێت
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کرماشان سەدان هێکتار زەوی بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەسووتێت
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا مووچە و بودجە و پرسە هەڵپەسێردراوەکان تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران جارێکی دیکە ئاوی زێی بچووک دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەركردە دێرینەکانی یەكێتی بەرەیەک لەدژی یەكێتیی نوێ دروست دەكەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا مۆڵەتی مافی مانەوەی بەهزاد خوسرەوی بڵاو دەکاتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک نووسەر و ڕووناکبیر نیگەرانیی خۆیان لە ڕووداوەکانی سلێمانی دەردەبڕن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
تەنێکی نامۆ لە مووسڵ دەکەوێتە خوارەوە
7 ئەیلوول
خراپ بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد 10 تریلیۆن دۆلار زیان بە جیهان دەگەیێنێت
6 ئەیلوول
- ڕاپۆرت
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەركردە دێرینەکانی یەكێتی بەرەیەک لەدژی یەكێتیی نوێ دروست دەكەن