دوای جێبەجێکردنی ئاگربەست  26 فەڵەستینی لە غەززە دەکوژرێن

شەیری بکە لە:
دوای جێبەجێکردنی ئاگربەست  26 فەڵەستینی لە غەززە دەکوژرێن

دیمەنی ئاوارەبوونی دانیشتوانی غەززە

سەرەڕای ئاگربەست، سووپای ئیسرائیل بەردەوامە لە ھێرشەکانی بۆ سەر غەززە و لە دوایین هێرشیشیدا  26 فەڵەستینی کوژراون.

لێدوانی فەرمی: مەحمود بەسال،گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی فەڵەستین لە غەززە، ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک ھێرشی کردووەتە سەر ژمارەیەک ناوچەی کەرتی غەززە. بەهۆی هێرشەکانەوە 19 کەس کوژراون و 36ی دیکە برینداربوون.

لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی پزیشکی غەززە بە ئاژانسی ئەنەدۆڵی تورکی ڕاگەیاندووە، سووپای ئیسرائیل ئۆتومبێلێکی لە ناوەڕاستی شاری خان یونس باشووری کەرتی غەززە بۆردومان کردووە و بەهۆیەوە حەوت فەڵەستینی کوژراون.

ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیەیە:  ڕێککەوتنی ئاگربەست لەنێوان بزووتنەوەی حەماس و ئیسرائیل بە نێوەندگیری ئەمریکا، میسر و قەتەر لە کەرتی غەززە جێبەجێکرا، بە پێی ڕێککەوتنەکە کە دوێنی یەکشەممە کەوتە بواری جێبەجێ کردنەوە، دیلەکانی هەردوو لا ئاڵوگۆڕیان پێکرا، هەروەها سوپای ئیسڕائیلیش لە بەشێک لە کەرتی غەززە دەمێنێتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ