
دادگەی فیدراڵی عێراق- وێنە: AA
ئاڤا نیوز
سێ لایەنی سیاسی هەرێمی کوردستان، بڕیارەکانی دادگەی فیدڕاڵی عێراق بە نادەستووری دادەنێن و پێیان وایە "سیستەمی چوار بازنەیی زیانیان لێدەدات."
بۆچی گرنگە: لە خولی پێنجەم حیزبی شیوعی کوردستان یەک کورسی، بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان یەک کورسی، پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان کە بە هاوبەشی لەگەڵ پارتی سۆسیالیست دیموکرات لە خولی پێنجەم خاوەنی یەک کورسی بوون، بەهۆی دیاریکردنی سیستەمی نوێی هەڵبژاردن مەترسی لەدەستدانی کورسیيان هەیە.
لێدوانە فەرمییەکان: کاوە مەحموود، سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دەستوری هەمیشەیی عێراق چۆنیەتی دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردنی دیاری ناکات، دادگای فیدڕاڵی لەبڕیارەکەیدا یەک بازنەیی لە کوردستان بە نادەستوری دادەنێت، لەکاتێکدا لە عێراق چەندین شێوازی هەڵبژاردن گۆڕاوە.
لەلایەکی دیکەوە: باپیر کامەلا، سکرتێری گشتیی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان بۆ ئاڤا نیوز گوتی: "چوار بازنەیی بەرتەسککردنەوەی سیستەمی دیموکراسییە، چونکە ڕەنگە هەموو لایەنەکان نەتوانن نوێنەریان لە پەرلەمان هەبێت، دادگای فیدڕاڵی ناتوانێت لە بری پەرلەمان شێوازی هەڵبژاردن دیاری بکات."
سەعد مەلا عەبدوڵڵا، ئەندامی سەرکردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بۆ ئاڤا نیوز گوتی: "ئەم سیستەمە لەبەرژەوەندی لایەنەکانی هەرێمی کوردستان نییە، بڕیارەکە سیاسییە."
ئەمەش بزانە: ڕۆژی 21-02-2024، دادگەی فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا بەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بەسیستەمی چوار بازنە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێ بەسەر پیشەسازیی درۆنی ئێرانیدا دەسەپێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک هێرش دەکرێتە سەر ڕێوڕەسمێکی پێکهاتەکان و بریندار هەیە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان و هاوتا بولگارییەکەی كۆ بوونەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاماری سەردانی چارەخوازان بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کریستیانەکان لە دهۆک مەراسیمی جەژنی ئەکیتۆ دەگێڕن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
كەنەدا نووسینگەی باڵوێزخانەی وڵاتەكەی لە هەولێر دادەخات